“هەركات ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بگاتە عێراق هەرێمیش پشكی دەبێت”

Sputnik V دەرمانە رووسییەکە
SNN- بریار محەمەد
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت “هەر كاتێك لە هەر وڵاتێك ڤاكسینی دژە كۆرۆنا رەوانەی عێراق بكرێت، هەرێمی كوردستانیش پشكی لەو ڤاكسینەدا هەیە، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ ڤاكسینێك نەگیشتووەتە عێراق و هەرێمی كوردستان”.
دكتۆر ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند “رێكکەوتن لەنیۆان هەردوو وەزارەتی تەندوستی هەرێم و بەغدادا هەیە بۆ ئەوەی هەر كاتێك ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا بێتە عێراق بەشی هەرێمی كوردستانی لێبەدرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ جۆرە ڤاكسینێک نەهاتووەتە عێراق و هەرێمی كوردستان” .
وتیشی: “رێكکەوتن لە نێوان حكومەتی عێراق و رووسیادا كراوە بۆ ئەو ڤاكسینە رووسییە و هەركاتێكیش ئەو ڤاكسینە گیشتە عێراق، ئەوا بەپێی رێكکەوتن پشكی هەرێم راستەوخۆ دەنێردرێتە كوردستان، بەڵام دیار نییە بڕەكەی چەندە و كەی دێت و بەچ شێوەیەك دەبێت”.
شایانی باسە رۆژی 11ی ئابی رابردوو وەزارەتی تەندروستی رووسیا یەكەم ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرد بە ناوی “Sputnik V” هەروەها ڤاكسینەكە لەلایەن پسپۆڕانی سەنتەری “گامالی” بە پشتیوانی سندوقی وەبەرهێنانی راستەوخۆی رووسی كاری لەسەر كرا و بەرهەمهێنرا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









