75 ملیۆن دۆلار داهاتی گەشتیاران بووە لە دوو مانگی رابردوودا لە پارێزگای سلێمانی

فۆتۆ : SNN سەیرانگەیەکی ناوچەی زەڵم
SNN-عەلی حەمە سەعید و هەڵکەوت سەروەت
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گەشتو گوزاری پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات تەنها لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا نزیكەی 375 هەزار گەشتیار لە پارێزگاكانی دیكەی عێراقەوە ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی كردووە كە داهاتی ئەو گەشتیارانە نزیك دەبێتەوە لە 75 ملیۆن دۆلار سەرجەم ئەو داهاتەش كەوتووەتە دەستی دوكاندا و فرۆشیارەكان.
ئارام شوانی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتنی گەشتیاران و بڕی داهاتیش بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زۆر كەمیكردووە، بەڵام لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا جموجوڵێكی باشی گەشتیاری ڕووی لە پارێزگای سلێمانی كرد و بەهۆیەوە تاڕادەیەك ناوچە گەشتیارییەكان بوژانەوەیان بەخۆیانەوە بینی.
ئاماژەی بەوەشكرد، “بە گوێرەی ئامارەكانی بەردەستمان لە سەرەتای مانگی ئاب-ەوە تا سەرەتای ئەم مانگە نزیكەی 375 هەزار گەشتیار لە پارێزگانی دیكەی عێراقەوە ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی پارێزگای سلێمانییان كردووە و هاتنی گەشتیارانیش بەردەوامی هەیە.
بەڕێوەبەرای ڕاگەیاندنی گەشت و گوزاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، داهاتی هاتنی ئەو 375 هەزار گەشتیارە بۆ سلێمانی بەجۆرێك خەمڵاندومانە كە ئەگەر هەر گەشتیارێك لە گەشتیەكدا بڕی 200 دۆلاری خەرجكردبێت ئەوا داهاتی ئەو گەشتیارانە نزیكەی 75 ملیۆن دۆلار بووە، هاوكات سەرجەم ئەو داهاتەش نەگەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت بەڵكو بۆ خاوەن دوكان و شوێنە گەشتیارییەكان بووە.
سلێمانی سوودمه‌ندبوو له زووكردنهوهی سنووره‌كان به‌ڕووی گه‌شتیاراندا
نادر رۆستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێم له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ به‌هۆی نه‌خۆشی كۆرۆناوه گه‌شتیار كه‌متر ڕووی له كوردستان كردووه و پلانه‌كانمان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌بووه و پێشبینیمان كردووه ئه‌م ساڵ چوار ملیۆن گه‌شتیار رووبكاته هه‌رێم به‌ڵام له‌ئێستادا ژماره‌كه زۆر له‌وه كه‌متره و ساڵی رابردوو زۆرتربووه كه سێ ملیۆن و 700 هه‌زار گه‌شتیار بوو.
ئه‌و وته‌بێژه وتیشی “به‌هۆی ئه‌وه‌ی سلێمانی زووتر سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی خوارووی عێراقدا كردووه‌ته‌وه ئه‌مساڵ گه‌شتیاران زیاتر روویان له‌و پارێزگایه كردووه و له‌ئێستادا دوای بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ له 21/8ی ئه‌مساڵ دۆخه‌كه بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم ئاسایی بووه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه پلانی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزار بۆ ساڵانی داهاتوو به گه‌شتیاری كردنی چه‌ند گوند و شارۆچكه‌یه‌كی هه‌رێمی كورستانه و سوود له سروشت و گونجاوی ناوچه‌كه ده‌بینرێت به بێ جیاوازی له گه‌رمیانه‌وه بۆ زاخۆ.
له‌ئێستادا گه‌شتیاران له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقه‌وه به گروپ و تاك روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌روازه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا زیاتر بازرگانیه و كه‌مێك جموجوڵی پێویستیش بۆ هاووڵاتییان هه‌یه.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








