
دیمەنێک لە خولی عێراقی
SNN Sport
لیژنه‌ی مۆڵەتەکان له ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی خولی تۆپی پێی عێراق مۆڵەتی ئاسیایی به‌خشییه یانه‌كانی ( قووه جه‌وییه ، زه‌ورا و شوڕته ) ، هه‌روه‌ها مۆڵەتی (16)یانه ره‌تكرایه‌وه و پێداویستییه پێویسته‌كانیان بهرزنهكردووەتهوەو لە نێویاندا یانەکانی هەولێرو زاخۆ هەیە.
ماجد ئه‌لماجد به‌رێوه‌به‌ری مۆڵەتەکان لە تۆپی پێی عێراق له به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” لیژنه‌كه كاری كردووە بۆ به‌شداریپێكردنی ئه‌و یانانه‌ی كه له خولی نایاب یاری ده‌كه‌ن و ژماره‌یان (19 ) یانه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مۆڵەتی ئاسیایی بۆ به‌شداریكردن ل خولی پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا ،یانه‌كان جیاواز بوون له به‌رزكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌كان”.
هه‌روه‌ها ئه‌لماجد وتی:” هه‌ندێک له یانه‌كان به‌شێك له پێداویستییه‌كانیان ته‌واو كردبوو، هه‌ندێک یانه‌ی تر هیچ دۆسێیه‌ك كه شایەنی باسكردن بێت به‌رز نه‌كردووەته‌وه و پاش ته‌واوبوونی واده‌ی دیاری كرا‌و بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی دۆسێكانیان ، ته‌نیا سێ یانه توانیان مۆڵەتی ئاسیایهكه به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌وانیش یانه‌كانی قووه جهوییە ، شورته و زه‌ورایه”.
سه‌باره‌ت به یانه‌ی قاسم وتی:” ئه‌و یانه‌یه له سیستەمهكەدا نیه و ناتوانرێت زیاد بكرێت ،چونكه پێداویستییه تایبه‌ته‌كانی ته‌واو نه‌كردووه بۆ زیادکردن و دانانی له سیستەمه‌كه”.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









