سەرکەوتنی بایدن یان ترەمپ چی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت؟

بایدن و ترەمپ
SNN
رۆژنامەی واشنتن پۆست راپۆرتێکی شیکاری لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی: سەرکەوتنی هەرکام لە کاندیدە سەرەکییەکانی هەڵبژاردنەکە، کاریگەرییەکی ئەوتۆپی لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نابێت چونکە هەردوکیان یەک بۆچوونیان هەیە، ئەویش پێەویستە ئەمریکا لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکشێتەوە.
رۆژنامە ئەمریکیەکە باس لەوەدەکات، بۆ هاووڵاتییەکی ئاسایی دانیشتووی هەریەک لە سوریا، یەمەن، لیبیا، لوبنان و عێراق، هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆک، یاخود هەڵبژاردنی جۆو بایدنی رکابەری، هیچ جیاوازییەکی نییە، لە رابردوودا ئیدارەی ترەمپ و لە پێش ئەویش کە بایدن جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوو، هەردووکیان بڕوایان وابوو کە دەبێت ئەمریکا لە شەڕ و ناکۆکییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رزگاربکەن، بەڵام هیچیان نەیانتوانیووە بە تەواوی بەو ئامانجەیان بگەن، هۆکاری نەکشاندنەوەی ئەمریکا لەو وڵاتانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە جەنگ و ئاڵۆزییان تێدایە بەشێکی بۆ پێنتاگۆن دەگەڕێتەوە کە بەردەوام جەختی کردووەتەوە لەوەی کە دەبێت ئەرک و کەمپەینە سەربازییەکانیان بەردەوامبێت و هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لەو وڵاتانە بهێڵدرێنەوە.
بایدن و ترەمپ سەرباری ئەوەی لە چەند سیاسەتێکی دەرەوەدا بۆچوونیان لەیەکەوە نزیکە، بەڵام لە هەندێکی دیکەدا زۆر جیاوازن، بە نموونە دۆناڵد ترەمپ هەڵوێستی دژ بە ئێران زۆر توندە و لەدوای کشانەوەی لە رێککەوتنە ناوەکیەکە و لە ئێستادا سیاسەتی “قورسترین فشار” بۆ سەر ئێران بەڕێوەدەبات، جیاواز لەو بایدن بڕوای وایە کە دەبێت قەرەبووی بەشێک لەو زیانە بکرێتەوە کە بەر رێککەوتنە ناوەکیەکە کەوتووە و گرژییەکان لەگەڵ ئێران کەمبکرێنەوە.
هاوکات سیاسەتی ترەمپ و بایدن سەبارەت بە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی ئیسرائیل و فەڵەستین جیاوازە، لە رابردوودا ترەمپ، بە هاوکاری جێرید کوشنەری راوێژکاری چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی ئیسرائیل دەرکرد کە نیگەرانی زۆری فەڵەستین و کۆمەڵگای عەرەبی بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام شارەزایان پێشبینی دەکەن، بایدن کەمتر کار بۆ بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بکات.
بڕیارە 3ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا بەڕێوەبچێت و هەردوو بایدن و ترەمپ کاندیدی سەرەکی هەڵبژاردنەکەن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









