
وەرزشی خانمان
سەنگەر زرار-SNN Sport
وه‌رزشى خانمان له چ ره‌وشێكدایه، ئایا روو له‌خراپییه یان به‌ره‌وپێشچووه، بایه‌خى ده‌زگا و یانه و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان چى بووه، هۆكاره‌كان چین و كێ لێى به‌رپرسیاره، پێشنیاز و بیرۆكه و چاره‌سه‌ر چیه تا وه‌رزشى خانمان لهچوارچێوهیهكى داخراودا به‌چه‌قبه‌ستوویی نه‌مێنێته‌وه، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى وه‌ڵامه‌كان و ده‌ستنیشان كردنى هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ره‌كانى، تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN SPORT)، راوبۆچوونى چوار خانمه وه‌رزشكارى كاراى بوارى وه‌رزشى خانمانی وه‌رگرت و ئه‌وانیش به‌مشێوه‌یه له‌هۆكار و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م پرسه دوان:-
“كێشه‌كانى وه‌رزشى كچان و ژنان له‌ئێستادا گه‌لێك زۆرن”
*د.كه‌ژاڵ كاكه‌حه‌مه/ سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى ئافرۆده‌یت:” ئه‌وه‌ى ده‌گوزه‌رێ سه‌ربارى قه‌یرانى دارایی و برسێتى و ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى ئێستا به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌ماندا هاتووه، وه‌رزشیش یه‌كێكه له‌و سێكته‌رانه‌ى كه زیانى به‌ركه‌وتووه و په‌راوێزخراوه و كه‌مترین بایه‌خیشى پێدراوه، بۆیه پێویسته له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانى تردا گرنگى به‌بوارى وه‌رزش و به‌تایبه‌تیش وه‌رزشى كچان بدرێ، كێشه‌كانى وه‌رزشى كچان و ژنان له‌ئێستادا گه‌لێك زۆرن، ئه‌و كێشانه‌ش ئاشكرایه كه زۆربه‌یان له‌نه‌بوونى بودجه دایه كه خۆى له‌دابینكردنى سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كان له‌یاریگا و هۆڵ و مهلهوانهگه و كه‌لوپه‌ل و زۆر شتى تریش ده‌بینێته‌وه، ئه‌مانه‌ش ساده‌ترین مافى وه‌رزشكارانه و ئێمه نه‌ماتوانیوه بۆیان دابین بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رزشى كچان و ژنان به‌ره‌وپێش ببرێ، پێشنیاز ده‌كه‌م په‌رله‌مان هه‌وڵبدا وه‌رزش به‌یاسایی و بهنیشتمانى بكات، پێویسته حكومه‌ت لهفهلسهفهى وه‌رزش تێبگات و بۆى بخرێته‌سه‌ر رێڕه‌وى راستى خۆى و پلانى بۆى هه‌بێت، وه‌رزش له‌لایه‌نى دارایی و كارگێڕى چاودێرى هه‌بێت، چونكه ئێمه قه‌یرانى به‌ڕێوه‌بردنمان له‌هه‌رێمدا هه‌یه، هه‌روه‌ها لابردنى هه‌ژموونى حزب به‌سه‌ر وه‌رزش كه ئه‌وه بووەته كێشه‌یه‌كى زۆر گه‌وره و كه‌سى شیاو له‌شوێنى شیاو دانانرێت، گرنگى به‌یاریزانانى تازهپێگیشتووه بدرێ، چونكه ئه‌وان سه‌رمایه‌ى وه‌رزشن، به‌تایبه‌تى كچانى تازه‌پێگه‌یشتوو، قوتابخانه‌ى وه‌رزشى و ئۆڵۆمپى هه‌بێت وه‌ك سه‌رجه‌م وڵاتان و ئه‌وان به‌هره‌مه‌ندان پێبگه‌یه‌نن به‌تایبه‌ت كچانى به‌هره‌مه‌ند، ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌رمایه‌كى تر‌ى گرنگ بۆ بوارى وه‌رزش، دروستكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى وه‌رزشى مۆدێرن بۆ وه‌رزش تا هه‌مووان سودى لێوه‌ربگرن”.

“وه‌رزش به‌شێوه‌یه‌كى گشتى روو لهخراپیه و پشكى گه‌وره‌ش به‌ر وه‌رزشى خانمان كه‌وتووه”
*هاوینه عه‌بدولڕه‌حمان/ ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕی یانه‌ى وه‌رزشى ئافره‌تانى هه‌ولێر:” سه‌باره‌ت به‌بوارى وه‌رزش به‌شێوه‌یه‌كى گشتى روو له‌خراپییه و پشكى گه‌وره‌ش به‌ر وه‌رزشى خانمان كه‌وتووه، پێش شه‌ڕى داعش وه‌رزش به‌گشتى پڕبوو له‌جوڵه و چالاكى و وه‌رزشى كچانیش زۆر باشبوو، تیپه‌كان زۆربوون و ركابه‌ریی هه‌بوو، به‌ڵام له‌وكاته‌وه تائێستا وه‌رزش رۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و دواوه و خراپى ده‌ڕوا، هۆكاره‌كانیش زۆرن له‌ساڵى 2014ه‌وه به‌هۆى شه‌رى داعشه‌وه ئابوورى هه‌رێم كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر وه‌رزش دروستكرد و زۆربه‌ى یانه‌كان ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یان نه‌ما كه له‌حكومه‌ت وه‌ریان ده‌گرت، له‌لایه‌نى دارایی بارودۆخیان خراپ بوو، ژێرخانیشیان نه‌بوو، له‌دواین هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانهكانیشدا زۆرینه‌یان شوێن و پێگه‌ى خانمه ئه‌ندامه‌كانیان به‌پیاوان پڕكرده‌وه، لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانى سه‌ر به‌لیژنه‌كه ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه زۆرینه‌یان ئه‌ندامى خانمیان تێدا نه‌ما و نوسینگه‌ى ئافره‌تانى لیژنه‌كه‌ش نهسهرۆك و ئه‌ندام و نهناویشى ماوه، ئه‌وانه‌ش هه‌مووى كاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر خراپى ره‌وشى وه‌رزشى هه‌رێمى كوردستان و چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه هه‌رهیچ نه‌بێت وه‌رزش بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و دۆخه باشه‌ى كه له‌پێش ساڵى 2014 تێیدابوو”.

“پێویسته كار له‌سه‌ر هۆكاره‌كانى دواكه‌وتنى وه‌رزشى خانمان بكرێت”
*شاناز عه‌لى/ سه‌رپه‌رشتیارى فێرگه‌ى تۆپى پێى كچانى رانیه:” له‌ئێستادا به‌ڕێژه‌یه‌كى باش كچانى وه‌رزشكار بوونیان هه‌یه و به‌رده‌وامیش رێژه‌یان له‌زیادبوونه، نموونه‌شم بۆ ئه‌وه به‌به‌راورد به‌ساڵانى رابردوو رێژه‌یه‌كى باش كچان و خانمان ده‌بینین كه روو له‌بوارى وه‌رزش ده‌كه‌ن چ ئه‌وانه‌ى ساڵانه له‌زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌خوێنن و له‌كاتى خوێندن و پاش ده‌رچوونیان درێژه بهوهرزشهكهیان ده‌ده‌ن یاخود ئه‌وانه‌ى له‌یانه‌كانن، به‌ڵام یانه‌كانى كوردستان زۆرینه‌یان چالاكییه‌كانی خۆیان له‌یارى تۆپى پێى كوڕاندا چڕكردووه‌ته‌وه و كه‌مته‌رخه‌من له‌دروستكردنى تیپه‌كانى كچان و گرنگى و بایه‌خیان بۆ په‌ره‌پێدانى وه‌رزشى كچان وه‌ك پێویست نیه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌وه بچه‌سپێنن كهیانهكان له‌ده‌سته‌ى كارگێڕیدا ئه‌ندامێكى خانمیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ تیپه‌كانى كچان تا وه‌رزشى كچان و خانمان پێشبكه‌وێت، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن یه‌كێتییه وهرزشییهكانیشهوه گرنگییه‌كى ئه‌وتۆ بهچالاكیى وه‌رزشى خانمان نادرێت و وه‌ك خۆمان ده‌بینین ته‌نها یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان ساڵانه خولى فوتساڵ بۆ تیپه‌كانى كچان ده‌كاته‌وه و یهكێتیهكانى تر هیچ شتێكیان دیار نیه، بۆیه سه‌ره‌نجام ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ى كه هۆكاره‌كان زیاتر له‌لایه‌نى كارگێڕى و پاشان دارایی خۆیان ده‌بیننه‌وه و چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه تا وه‌رزشى خانمان به‌رده‌وامى هه‌بێت و ئیفلیج نه‌بێ پێویسته كار له‌سه‌ر هۆكاره‌كانى دواكه‌وتنى وه‌رزشى خانمان بكرێت، ئه‌ویش بهسازادنى كۆڕ و سیمینار تا په‌نجه بخرێته سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كان و ده‌ستنیشانیان بكه‌ین و پاشان بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رزبكرێته‌وه و ئه‌وانیش كارى له‌سه‌ربكه‌ن و چاره‌سه‌رى پێویستى بۆ بدۆزنه‌وه و وه‌رزش به‌گشتى و وه‌رزشى خانمان له‌و چه‌قبه‌ستووییه رزگاربكه‌ن”.

“به‌داخه‌وه له‌كوردستاندا كه‌مترین هاوكارى و پشتگیرى وه‌رزشى كچان ده‌كرێت”
*ژوان عادل/ مامۆستاى په‌یمانگاى وه‌رزشى كۆیه:” ره‌وشى وه‌رزشى كچان به‌گشتى له‌چاو ساڵانى پێشوو به‌ره‌و پێشچوونى به‌خۆوه بینیوه، پێشكه‌وتنى ئاستى رۆشنبیرى كۆمه‌ڵگا و كرانه‌وه‌ى به‌ڕووى جیهاندا تاڕاده‌یه‌ك یارمه‌تى ده‌ربووه كه وه‌رزشى كچان زیاتر پێش بكه‌وێ، به‌ڵام له‌ئاستێكى زۆر بهرزدانیه، ئه‌ویش به‌هۆى قه‌یرانه‌كانى ئه‌م چه‌ند ساڵانه‌ى دواییه‌وه، وه‌ك ده‌بینین چه‌ندین كچه وه‌رزشكارى به‌توانامان هه‌یه له‌سه‌ر ئاستى هه‌ڵبژارده‌كانى عیراقدا یارى ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌بینرێ زۆربه‌ى ده‌ستكه‌وته‌كانیان به‌هه‌وڵ و تواناى خۆیان و خانه‌واده‌كانیان بووه و وه‌ك پێویست هاوكارى نه‌كراون و ئاوڕیان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه له‌كوردستاندا كه‌مترین هاوكارى و پشتگیرى وه‌رزشى كچان ده‌كرێت، هۆكاره‌كانیش به‌پله‌ى یه‌كه‌م ده‌زگا وه‌رزشییه‌كانن و به‌شێكى كه‌میشى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى یانه‌كان، ده‌توانم بڵێم هۆكارى سه‌ره‌كى به‌ره‌پێش نه‌چوونى وه‌رزش له‌كوردستاندا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونى پلان و پشتگیرى و بودجه‌ى تایبه‌ت بۆ بواره‌كه، پێشنیازى من بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنى وه‌رزشى كچان ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تى هه‌رێم به‌هاوكارى كه‌سانى ئه‌كادیمى و پسپۆڕى بوارى وه‌رزش، پلانێكى تۆكمه دابڕێژێ ، هه‌روه‌ها بودجه‌یه‌كى جێگیر و بڕیارلێدراو بۆ بوارى وه‌رزش و به‌تایبه‌تى وه‌رزشى خانمان ته‌رخان بكات، هه‌روه‌ها گرنگی به‌یانه وه‌رزشییه‌كان بدات و ئه‌وانیش بیر له‌دروستكردنى قوتابخانه بۆ پێگه‌یاندنى یاریزانان به‌تایبه‌تى كچان بكه‌نه‌وه، تاوه‌كو بنه‌مایه‌كى وه‌رزشى باش بۆ پێشكه‌وتنى زیاترى وه‌رزشى كچان دروست بێت”.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









