لە هەرێمی کوردستان و عێراق پێویستت بە چەند ڕۆژ کارکردنە بۆ ئەوەی ئایفۆنێکی 12 بکڕیت؟

ئایفۆن 12
SNN- هەڵکەوت سەروەت
ماوەی چەند رۆژێکە گەورە کۆمپانیای ئەمریکی (ئەپڵ) مۆبایلە نوێکەی خستۆتە نێو بازارەکانی جیهانەوە، کە بە ئایفۆن 12 ناسراوە، نرخەکانی لە نێوان 399$ دۆلار بۆ 1000$ دۆلار لە ئەمریکا دەستپێدەکات، بەڵام ئایا هاووڵاتییان لە وڵاتە جیاوازەکاندا دەتوانن بە جەند رۆژ کارکردن ئایفۆنێکی 12 بکڕن.
بەپێی لێکۆڵینەوەی بانکی ناوەندی وڵاتەکان، کە تێیدا داهاتی تاک لە مانگێکدا و بەپێی کاتژمێری کارکردن ئاشکرا دەکات، بۆمان رووندەبێتەوە هاووڵاتییان لە وڵاتە جیاوازەکان بە چەند ڕۆژ کارکردن ئایفۆنێکی نوێ بکڕن.
لە عێراق و هەرێمی كوردستان تاک پێویستی بە 100 ڕۆژ کارکردنە تا ئایفۆنێكی 12 بكڕێت، ئەمەش بەپێی کاتژمێرەکانی کارکردنی فەرمانبەرێک لە دامودەزگا حکومییەکاندا لە عێراق، کە بۆ یەک کاتژمێر کارکردن فەرمانبەر تەنیا 1.30$ دەستدەکەوێت، بەڵام لە وڵاتیکی وەک سویسرادا 12 هێندەی فەرمانبەرێکی ئاسایی دەستدەکەوێت بۆ کاتژمیرێک کارکردن.
بەڵام گەر عێراق و هەرێمی کوردستان بەراورد بکەین بە وڵاتانی جیهان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت.
سویسرا (5) ڕۆژ کارکردن
ئەمریكا(8) ڕۆژ
ئوستوڕاڵیا(8) ڕۆژ
ئیمارات(10) ڕۆژ
سینگاپۆر(10) ڕۆژ
یابان(10) ڕۆژ
كەنەدا(12)ڕۆژ
فەڕەنسا(12) ڕۆژ
ئەڵمانیا(12) ڕۆژ
بەریتانیا(12) ڕۆژ
مالیزیا(30) ڕۆژ
چین (30) ڕۆژ
ڕووسیا(50) ڕۆژ
مەكسیك(60)ڕۆژ
لاوس(135) ڕۆژ
میسر (150) ڕۆژ
ئێران (500) ڕۆژ
بیلال رەئووف مامۆستای ئابووری لە زانکۆی سلێمانی بۆ SNNی روونکردنەوە: ئەوەی ئەو جیاوازییەی دروستكردووە تەنیا سیستەمی حكومڕانی و بەڕێوەبردنێكی تەندروستی سیستەمی سیاسی و دەوڵەتە كە بۆتەهۆی بنیاتنانی ئابووریەكی بەهێز و خۆشگوزەران بۆ هاووڵاتییەكانیان لەبەشێك لە وڵاتانی وەك سویسراو ئەمریكا…هتد، لەهەمانكاتدا بۆتە بارگرانی و قورسكردنی ژیانی تاكەكان لەهەندێ وڵاتی دیكەی وەك ئێران و عێراق (بەهەرێمی كوردستانیشەوە) و میسریش …هتد.
تێبینی (1000$) وەك ستاندارد دیاریكراوە لە كۆی وڵاتان بۆ كڕینی ئایفۆن 12.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








