
SNN
لە کاردانەوەی سەربڕینی مامۆستایەک، فەرەنسا بڕیاریدا 231 پەناخواز کە گومانیان لێدەکرێت لە چالاکی توندڕەویەوە تێوەگلابن، دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان بکاتەوە.
سەربڕینی مامۆستایەک بەهۆی ئەوەی کاریکاتۆرێکی لەسەر پەیامبەری ئیسلام نیشانی خوێندکارانی داوە، لەلایەن کەسێکی توندڕەوەوە، کاردانەوەی ناوخۆیی زۆری لەو وڵاتەدا دروستکرد و هاووڵاتییان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، هەر لە چوارچێوەی ئەو کاردانەوەیەدا، وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا داوای لە بەرپرسانی ناوچەکان کردووە ژمارەی کەسانی “توندڕەوی ئیسلامی”یان پێبدات بۆ ئەوەی دیپۆرتیان بکەنەوە.
پێگەی DW بڵاویکردەوە، 180 کەس لەوانەی کە دەردەکرێن، لە ئێستادا لە زیندانەکانی فەرەنسادان و 50 کەسی تریش لە کاتێکی نزیکدا دەستگیر دەکرێن.
ئێوارەی هەینی، 15 ی تشرینی یەکەم، گەنجێکی 18 ساڵە لە کۆنفلان سەنت ئۆنۆرین، لە دەوروبەری پاریس، مامۆستایەکی مێژووی بەناوی ساموێل پێتی لە شەقامێکدا بە چەقۆ سەربڕی، ماوەیەکی کەم دوای ئەم روداوە بە گولەی هێزەکانی پۆلیس کۆژرا، ئەم گەنجە لە خێزانێکی مسوڵمان و بەرەگەز چیچانیە.
مامۆستا کوژراوەکە لە وانەی مافی هاوڵاتیبووندا سەبارەت بە مافی بیروباوەر و ڕادەربڕین ،کاریکاتێر پەیامبەری ئیسلامی پیشاندابوو.
ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی ئەم وڵاتەش، کوشتنەکەی بە ئاشکرا خستە ئەستۆی “تیرۆریزمی ئیسلامی” و داوای ڕووبەڕووبوونەوەی توندی دادگا و پۆلیسی کرد دژی تیرۆیزمی ئیسلامی “توندڕەو”.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
20كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









