سێ تۆمەتباری دیكەی كوشتنی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ دەستگیركران

هێلینی تەمەن 19 ساڵ و ئاوارەی 16 ساڵ، قوربانى | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو یەكێك لە تۆمەتبارانی دۆسیەی كوشتنی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ دەستگیركران، ئەمڕۆش هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش سێ تۆمەتباری دیكەی هەمان دۆسیەیان دەستگیركرد كە مامی ئەو دوو خوشكەن.
ڕەمك ڕەمەران، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە SNNی راگەیاند: “دوای ئەوەی بە فەرمانی دادوەر توانیمان لە هەفتەی رابردوو كەسێك بە تۆمەتی دەستهەبوون لە كوشتنی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ دەستگیر بكەین، ئەو كەسە دانی بەوەدا نابوو كە چەند كەسێكی دیكەش دەستیان لە هەمان دۆسیەدا هەیە، بۆیە ئەمڕۆ هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش توانیان سێ كەس دەستگیر بكەن كە تۆمەتباران بە دەستهەبوونیان لە كوشتنی ئەو دوو خوشەكە”.
وتیشى: “ئەو سێ كەسەی كە ئەمڕۆ دەستگیركراون هەرسێكیان مامی ئەو دوو خوشكەن، هاوكات كەسی یەكەمیش كە دەستگیرمان كردووە بەهەمان شێوە مامی كچەكانە، لە ئێستادا چوار مامی ئەو دوو خوشكە دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەش لە دۆسیەكانیان بەردەوامی هەیە”.
قایمقامی قەزای چەمچەماڵ ئاماژهى بهوهشكرد: “هەوڵەكانمان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباری سەرەكی تاوانەكه بەردەوامی هەیە و ئەویش دەستگیردەكەین كە باوكی ئەو دوو خوشكەیە، بەڵام پێویستیمان بە كاتی زیاتر هەیە و ناتوانین لەبەر رەوتی لێكۆڵینەوەكانمان هیچ زانیارییەك لەبارەی تۆمەتباری سەرەكی رابگەیەنین لەبارەی شوێنی مانەوەی”.
مانگی رابردوو تەرمی دوو خوشك، بەناوەكانی هێلینی تەمەن 19 ساڵ و ئاوارەی 16 ساڵ لە گوندی ئیبراهیم ئاغای سنووری قەزای چەمچەماڵ لە گۆڕستانێكی كۆنی سنوورەكە دۆزرانەوە، دواتر لەلایەن ئیدارەی چەمچەماڵەوە تەرمی ئەو دوو كچە بەخاكسپێردران.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
19كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









