به‌شێكى زۆرى خوێندنگه ئاماده‌ییه‌كانى گه‌رمیان ده‌ستبه خوێندن ده‌كه‌نه‌وه

گردبوونەوەی مامۆستایانی گەرمیان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له‌گه‌رمیان به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كان بانگهێشتى كۆبوونه‌وه كراون و به‌شێكی زۆریان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بایكۆت بشكێنن و ده‌رگاى خوێندنگەکان بكه‌نه‌وه، به وته‌ى مامۆستایه‌كى ناڕازیش، “به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانیان نه‌بوون”.
هه‌رچه‌نده بڕیار بوو تاوه‌كو جێبه‌جێكردنى داواكاریه‌كانیان له ناویاندا پێدانى مووچه 30 رۆژ جارێك و به‌بێ لێبڕین به‌رده‌وامبن له بایكۆت، به‌ڵام به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌رى ئاماده‌ییه‌كانى سنوورى شارى كه‌لار دوێنى به‌شدارییان كردووه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى كهلارو ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه ده‌رگاى خوێندنگەکان بكه‌نه‌وه.
نه‌به‌رد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى مامۆستایانى نارازى له گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانى خوێندنگە ئاماده‌ییه‌كانى سنوورى كه‌لار بانگهێشتنى كۆبوونه‌وه كراون و له پێش ده‌رگاى په‌روه‌رده وه‌كو ئه‌نجوومه‌نى مامۆستایانى نارازى قسه‌مان له گه‌ڵ كردوون كه پێویسته به‌رده‌وام بن له بایكۆت و نه‌چنه ژێر فشارى په‌روه‌رده‌وه”.
وتیشى، “به‌شێك لهبهڕێوهبهرهكان دوێنى ئێواره به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار له گه‌ڵیاندا كۆبووه‌ته‌وه و ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ شكاندنى بایكۆت و كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان و ئه‌مڕۆش له كاتێكدا بهرێوهبهرهكانیان بینیوه، به‌شێكی تریان سورن له‌سه‌ر بایكۆت و دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌شیان هه‌ڵوێستى مامۆستا به‌رێوه‌به‌ره‌كان روونده‌بێته‌وه”.
نه‌به‌رد ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند: “به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیان وتووه پێویسته پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانیان بن كه سێ هه‌فته‌یه له‌مه‌وبه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا بایكۆتیان راگهیاندو چه‌ند داواكارییه‌كیان خسته‌ڕوو، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ له‌و داواكارییانه جێبه‌جێ نه‌كراون، بۆیه هیچ پاساوێك نییه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌وام بكرێته‌وه له كاتێكدا مووچه بووه‌ته 60 رۆژ جارێك”.
ئه‌و مامۆستا نارازییه باسیشى له‌وه‌كرد، پێشتر كاتێك به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان بایكۆتیان به یه‌كه‌وه راگه‌یاند بونه جێگاى ده‌ستخۆشى هه‌موو مامۆستایان، بۆیه له ئێستاشدا هه‌ر به‌رێوه‌به‌رێك به‌ڵێنه‌كه‌ى جێبه‌جێ نه‌كات به دڵنیاییه‌وه ده‌كه‌وێته به‌ر تانه‌ى مامۆستایان و ناكرێت به بێ جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كان ته‌نها له‌به‌ر به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بگه‌رێیته‌وه ده‌وام.
به‌شێك له‌و به‌رێوه‌به‌رانه‌ى رازى بوون بگه‌رێنه‌وه ده‌وام ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو كه ئه‌وان فشار له مامۆستایانى قوتابخانه‌كانیان ناكه‌ن ده‌وام ده‌كه‌ن یان ده‌وام ناكه‌ن مامۆستایان سه‌رپشك ده‌كه‌ن.
ساڵى رابردووش دواى ئه‌وه‌ى مامۆستایان بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له سنوورى گه‌میان بایكۆتى ده‌وامیان كرد، دواتر په‌روه‌رده له رێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانه‌وه فۆرمێكیان له قوتابخانه دابه‌شكرد داوایانكرد هه‌ر مامۆستایه‌ك ده‌وام ناكات فۆرمه‌كه پڕبكاته‌وه كه ده‌وام ناكات، به‌وشێوه‌یه‌ش مامۆستایان هه‌موویان گه‌ڕانه‌وه ده‌وام و بایكۆت كۆتایى هات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
19كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









