وه‌زیرى كاره‌با: تا ئێستا دابه‌شكردنى كاره‌با نه‌دراوه‌ته هیچ كۆمپانیایه‌ك

كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زیرى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: تا ئێستا كاره‌با نه‌دراوه‌ته كه‌رتى تایبه‌ت، وتیشى: “ئه‌و پاره‌یه‌ى كه دێته‌وه بۆ هاووڵاتییان بڕه‌كه‌ى زۆر ته‌واوه، چونكه پێوه‌ره‌كه باوه‌ڕپێكراوه”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند: “تا ئێستا كه‌رتى كاره‌با نه‌دراوه‌ته كه‌رتى تایبه‌ت ئه‌وه‌ى هه‌یه، ئه‌وه‌یه بابه‌ته له پرۆسه‌ى ته‌نده‌ریندایه”.
وتیشى: “ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه نرخ له‌سه‌ر هاووڵاتییان زۆر نابێت له ئه‌گه‌رى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كه‌دا”.
له‌باره‌ى گواستنه‌وه‌ى رێژه‌ى 70% فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كاره‌با بۆ سه‌ر كه‌رتى تایبه‌ت وه‌زیرى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌و بابه‌ته به‌گوێره‌ى پێویستییه، هه‌رچه‌نده كارمه‌ند پێویست بێت، ئێمه ده‌یخه‌ینه سه‌ر كه‌رتى تایبه‌ت، له‌و پرۆسه‌یه‌ى كه به‌نیازین دابه‌شكردنى كه‌رتى كاره‌با بده‌ینه ده‌ست كه‌رتى تایبه‌ت”.
له وه‌ڵامى پرسیارى رۆژنامه‌نووساندا له‌باره‌ى ئه‌و حاڵه‌ته‌ى كه ماوه‌یه‌كه دووباره ده‌بێته‌وه و به‌شێك له هاووڵاتییان پاره‌ى زۆریان بۆ دێته‌وه، وه‌زیرى كاره‌با ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌وه‌ى كه له‌نێوان ئێمه و هاووڵاتى هه‌یه و داوه‌ره پێوه‌رى كاره‌بایه، ئه‌و پێوهرهشى كه هه‌یه له هه‌رێمى كوردستان باوه‌ڕپێكراوه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر ژماره‌یه‌كى له‌سه‌ر بنووسرێت و هه‌رچه‌ند پاره هه‌ژمار بكات به‌ته‌واوه‌تى دروسته”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









