“ئەگەر محەمەد شێخ وەهاب وڵاتی جێهێشتووە بەڕێگەی نایاسایی بووە”

SNN-هەڵکەوت سەروەت
ئازاد محەمەدئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی راگەیاند: محەمەد شێخ وەهاب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە و لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە فەرمانەکەمان بۆ ناردووە.
سەرۆکی ئەنجومەنەکە دەربارەی هەواڵی جێهێشتنی وڵات لەلایەن ئەو ئەندامەی ئەنجومەن و ڕۆیشتنی بۆ تورکیا، بێ ئاگایی خۆی نیشاندا و وتیشی: گەر ئەو ئەندامە وڵاتی جێهێشتبێت ئەوا بەڕێگەی یاسایی نەبووە و پێشتر هەموو دەروازە سنوورییەکان ئاگادارکراونەتەوە لە ڕێگریکردن لە دەرچونی بۆ دەرەوەی وڵات و دەستگیرکردنی.
ناوبراو لەدرێژەی وتەکانیدا بۆ SNN دووپاتیکردەوە ڕاستی ئەو هەواڵە دەمانگەیەنێتە ئەو بڕیارەی بە ڕێکاری یاسایی پارێزبەندی لەسەر ئەو ئەندامە هەڵبگیرێت و دواتر مافی ئەندامێتی لە ئەنجومەنەکە لێوەربگیرێتەوە.
SNN نوسراوی دادگای دەستکەوتووە لەسەر فەرمانی دەستگیرکردنی ئەندامەکەی فراکسیۆنی گۆڕان لەلایەن دادگای قۆرەتووەوە.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









