
ٍSNN-بریار محەمەد
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، ڕەزامەندی وەرگیراوە بۆ گۆڕینی ئەو کارگانەی دەکەونە سنووری پیشەسازی باشوور بۆ پێشانگای ئۆتۆمبێل، کە لە رابردوودا خاوەنەکانیان گرفتی یاساییان بۆ دروستبووبوو.
عەبدولواحد ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەرکی حکومەت پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و کارئاسانیە بۆ هاووڵاتیان، چەندین ساڵە لە پیشەسازی باشوور کارگەکان گرفتیان هەیە و داواکاریان هەبوو کەوا کارگەکانیان بکەنە پێشانگای ئۆتۆمبێل، لەلایەن وەزیری شارەوانی هەوڵدرا ئەوکارە بکرێت و ڕەزامەندی وەرگیرا.
وتیشی: لەپیشەسازی باشوور گرفتێکی گەورەمان هەبوو، ڕۆژانە هاووڵاتیان سەردانی شارەوانیان دەکرد بۆ ئەوەی بتوانن کارگەکانیان بکەن پێشانگای ئۆتۆمبێل کەچەندین بەربەست هەبوون لەچۆنیەتی ئەنجامدانی ئەو کارە بەڕێکاری یاسایی، بەڵام ئەمڕۆ بەنوسراوی وەزارەتی شارەوانی ڕەزامەندی درا بەهەندێ ڕێنمایی و مەرج ڕێگا دەدرێت بەگۆڕینی کارگە بۆ پێشانگا.
ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ئەو نەخشەیەی بڵاومان کردۆتەوە دەتوانن کارگەکان بگۆڕن چونکە کەوتونەتە نزیک پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل، ئەمەش گرفتی زۆری بۆ کاری کارگەکان دروست کردوە، خاوەن کارگەکان دەتوانن لەبەیانیەوە واتە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی تشرینی یەکەم مامەڵەکان و داواکاریان پێشکەش بکەن بەپێی مەرج وڕێنماییەکان بۆ گۆڕینی کارگەکانیان،و لیژنەیەک پێکهنراوە بۆ ڕاییکردنی کارەکان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









