11 ژن و 4 پیاوی ئەفغانی لە سەرەی وەرگرتنی ڤیزا گیانیان لەدەستدا

SNN
سایتی (BBC) بڵاوی کردووەتەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی تشرینی یەکەم لەناو یاریگای وەرزشیی شاری جەلال ئاباد لە هەرێمی نەنگرها لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، هەزاران هاووڵاتیی ئەو وڵاتە بەمەبەستی وەرگرتنی ڤیزای پاکستان کۆ بوونەتەوە و بەهۆی نەبوونی ڕێوشوێنی دروست، قەرەباڵغییەکی زۆر دروست بووە و بەو بۆنەوە 11 ژن کەوتوونەتە ژێر دەست و قاچ و گیانیان لەدەست داوە.
هاوکات بەڕێوەبەرانی تەندروستی و بەرپرسانی کۆنسوڵخانەی پاکستان لە جەلال ئاباد ئەم هەواڵەیان پشتڕاست کردووەتەوە و بریندارەکان کە 12 کەس بوون، 11 کەسیان ژن و 4 کەسیشیان پیاو بوون.
پێدانی ڤیزای پاکستان بە هاووڵاتیانی ئەفغانی لە ڕێکەوتی 16ی ئازاری 2020، و پاش سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگیرابوو، بەڵام ماوەی 10 ڕۆژ دەبێت دیسان دەستی پێ کردووەتەوە.
زۆرێک لە هاووڵاتیانی ئەفغانی، بەتایبەت لە هەرێمەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بۆ دەرمان و چارەسەریی پزیشکی، یان بۆ کار و کاسبی سەفەری پاکستان دەکەن.
دانی ڤیزای پاکستان جیاواز لە باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە کابول، لە هەرێمەکانی “نەنگرها، قەندەها، هەرات و مەزار شەریف”یش دابەش دەکرێت.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
18كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









