“ئهوهى وهزارهتى ئاوهدانكردنهوه لهبارهى هێڵى شهمهندهفهرهوه دهیڵێت ریكلامه”

هێڵێكى شهمهندهفهر | فۆتۆ: EURAMET
SNN – بڕیار محەمەد
سەرۆكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیهنێت: تا ئەو كاتەی هەنگاوی كردەیی بۆ دانانی نەخش و هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی كوردستان نەنرێت ئەو قسانەی باسدهكرێن هەمووی ریكلامه، دهشڵێت: “حكومەتی عێراق بەبێ هیچ ریكلام و بانگەشەیەك دوێنی نەخشەی هێڵى شەمەندەفهری بڵاوكردهوه”.
هاوڕێ مەلا ستار، سەرۆكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “تا ئەو كاتەی هەنگاوی كردەیی بۆ دانانی نەخش و هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی كوردستان نەنرێت ئەو قسانەی باسدهكرێن و باسكراون هەمووی ریكلام و موزایەدەیه، چونكە حكومەتی عێراق بەبێ هیچ ریكلام و بانگەشەیەك دوێنێ نەخشەی شەمەندەفهرى بڵاوكردووهتەوە، ئەوەیە هەنگاوی كردەیی نەوهك تۆ ساڵێك ریكلامی بۆ بكەیت كهچى هیچ هەنگاوێكی بۆ نەنرابێت”.
وتیشی: “بەپێی بەدواداچوونەكانی ئێمە وەكو لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی كوردستان تاوەكو ئێستا هیچ هەنگاوێك بۆ پرۆژهى دانانى هێڵی شەمەندەفەر لە نێوان شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان نەنراوە”.
لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن بڵاویانكردوە كە لە داهاتوویهكى نزیكدا دەستبە هەنگاوەكانی دروستكردنی هێڵی شەمەندەفەر لە نێوان شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن.
قسهكانى ئهو پهرلهمانتاره لهكاتێكدایه كه رۆژى دووشهممه وەزیری گواستنەوەی عێراق کە هاوڕێیەتی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراقى دهكات، لە سەردانەکەیدا بۆ پاریس، لەگەڵ وەزیری گواستنەوەی فەڕەنساى یاداشتی دروستکردنی شەمەندەفەری هەڵواسراوی بەغداى واژوو کرد، بە واژووكردنى ئەو یاداشتە، پرۆژەی دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەری هەڵواسراوی بەغدا پێش پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەری کوردستان کەوت.
دوێنێ سێشهممه وەزارەتی گواستنەوەی عێراق نەخشەی پرۆژەکەی بڵاوکردەوە و بەپێی نەخشەکە، هێڵی شەمەندەفەرەکە: لەناوچەی کازمیەوە دەستپێدەکات و لە بازاڕی شەعب کۆتایی دێت، هێڵەکە رۆژانە زیاتر لە 16 کاتژمێر کاردەکات، توانای گواستنەوە 30 هەزار کەسی هەیە لەماوەی کاتژمێرێکدا، هێڵەکە 14 وێستگە لەخۆدەگرێت، درێژییهكهى 22 کیلۆمەترە و ههردوو دوو کۆمپانیای ئەلستۆمی فەڕەنسی و هیۆندای کۆری جێبهجێى دهكهن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









