حكومهتى ههرێمى كوردستان راگهیهنراوێكى بڵاوكردهوه

لۆگۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەن ، کۆبوونەوەی هەفتانەی ئاسایی خۆی کرد .
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بە زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دا بە ئاستێکی مەترسیدار، کە هۆکارە سەرەکییەکەی پابەندنەبوونە بە ڕێکارەکانی خۆپاریزی و رێنمایی تەندروستی . سەرۆک وەزیران ، وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە ڕێکارەکانی خۆپارێزیی و ڕێنمایی تەندروستی لە فەرمانگەکانی حکومەت و شوێنە گشتییەکان زیاتر لە بەرچاو بگرن و تووندتر بکەن ، بە تایبەتیش کە پێشبینی دەکرێ بە هۆی هاتنی وەرزی زستان و سەرما ، شەپۆلێکی دیکەی پەتای کۆرۆنا بڵاوببێتەوە .
لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، راپۆرتێكی لەبارەی (پڕۆگرامی خزمەت) خستەڕوو، كە لەكابینەی پێشووەوە دەست بەكارەكانی كراوە، ئاماژەی بەوەشدا كە ئامانجی ئەم پڕۆژەیە، بریتییە لە باشتركردنی ئاستی ئەو خزمەتانەی كە دامەزراوە جیاجیاکانی حكومەت، پێشكەشی ھاووڵاتیانی دەكات بە جۆرێکی ئاسانتر و خێراتر و پێداچوونەوە بەو ڕەسمانەی وەردەگیرێن لەبەرامبەر پێشکەشکردنی ئەو خزمەتانە، بۆ ئەوەی گونجاوتر بێت و كەمكردنەوەی رووتین لەڕێکارەکانی ڕاییکردنی مامەڵە لە دامودەزگاكانی حكومەت و گەیاندنی زۆرترین زانیاری بەھاووڵاتییان سەبارەت بە خزمەتەکان و پێداویستییەکانی بەجێگەیاندنیان، كە ئەمە بەشێكە لەخزمەتی بەدیجیتاڵكردنی كاروبارەكانی حكومەت.
ھەروەھا گوتیشی: مەبەستمانە لەڕێی ئەم بەرنامەیەوە ، بەباشترین شێوە خزمەتی ھاووڵاتییان بكەین لە دامودەزگاكانمان تا ئەو ئاستەی دەگاتە خزمەتی( یەك پەنجەرەیی )ش.
ھەروەھا بڕیاردرا، ھەموو وەزارەت و دامەزراوەكان، لەژێر چاودێری سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، پێداچوونەوە بكەن بە یاسا و رێنماییەکانیان بۆ ئاسانترکردن و شەفافتر کردن و باشترکردنی کوالێتی پرۆسە و زانیارییەکانی پەیوەندیدار بە خزمەتەکان و پێداچوونەوەش بەرسوماتی ئەو خزمەتانە بكرێت.
جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەشدا كە پۆڕتاڵێك ھەیە بەناوی پۆڕتاڵی خزمەت
https://Services.gov.krd لەڕێی ئەم پۆڕتاڵەوە ، ھاووڵاتییان دەتوانن زانیاری لەسەر ئەو خزمەت و ئەو مامەڵەیەیان دەستبكەوێت كە مەبەستیانە. ئەنجوومەنی وەزیران پاڵپشتی و پشتگیریی خۆی بۆ پەرەپێدان وجێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیە نیشاندا و پێشنیارەکانیش پەسندکران.
ھەر لەم چوارچێوەیەدا ، ئەنجوومەنی وەزیران وەزیری بازرگانی وپیشەسازی ڕاسپارد لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکان ئاسانکاریی بۆ تۆماری لقی براندە نێودەوڵەتیەکان لە ھەرێمی کوردستان بکەن بۆ ھاندانی کەرتی تایبەتی بیانی تا بەشداری لە بووژاندنەوەی بازاڕ و ئابووری ھەرێمی کوردستان بکەن، دوور لە ڕووتین و لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم تۆماری لقی کۆمپانیا باوەڕپێکراوە جیھانیيەکان لە ھەرێم.
لە بڕگەی دووەمدا ، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ، ڕاپۆرتێکی سەبارەت کێشە و گرفت و ئاستەنگەکانی کڕینەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2020 لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە خستەڕوو. ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی وئابووری و سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کاری پێویست ڕاسپارد لەو بارەیەوە.
لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی و سەرچاوەکانی ئاو ، پێشنیارێکی خستەڕوو بۆ لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هەندێک ماددەی سەرەتایی کە لە دەرەوەی ھەرێمەوە ھاوردە دەکرێن بۆ پڕۆژە کشتوکالییەکان کە لەناوخۆدا بەرهەم نایەت، و ھەروەھا لێخۆشبوونی هاوردەکردنی ئامێری کشتوکاڵیی پێشکەوتوو لە ڕەسمی گومرگی بۆ ئەو کۆمپانیا تایبەتمەندانەی کە ئامادەن ئەو ئامێرانە هاوردە بکەن و بە مەرجی ئاسان و بە شێوازی قیست بۆ جووتیارانی ڕاستەقینە دابین بکرێن.
دوای گفتوگۆ ئەنجوومەنی وەزیران لە چوارچێوەی ھێڵە گشتیەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەم، ڕەزامەندی دا لەسەر پێشنیارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو بۆ پشتگیریی جووتیاران و پڕۆژە کشتوکاڵیەکان، لەم پێناوەشدا هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و ناوخۆی ڕاسپارد بە ھەماھەنگیی لەگەل وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کاری پێویست ئەنجام بدەن، لە ھەمانکاتدا ئەنجوومەنی وەزیران، بە گرنگی زانی کە پشتیگریی پیشەسازی کشتوکاڵیی بکرێت و هانی کەرتی تایبەت بدرێت بۆ دامەزراندنی بەرھەمھێنانی ئەو پێداویستیانە لە ناو ھەرێم لە جیاتی هاوردەکردنیان، وەک بنەمایەک بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









