ئەو دایکەی دوو منداڵەکەی فڕێدایە دیجلەوە برایە بەردەم دادگا بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست

وێنەی نەسرین بکووژی دوو منداڵەکەی
SNN
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت: “ئەو دایکەی دوو منداڵەکەی فڕێدایە ناو رووباری دیجلەوە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست براوەتە بەردەم دادگا، راشیگەیاند “پێویستە هۆکارەکانی پشت ئەم دیاردە خەمناکانە لێکبدرێنەوە”.
رۆژی 18ی ئەم مانگە دایکێک لە بەغدا تەنیا بە هۆکاری ئەوەی ویستی مێردی پێشووی لە ئازاری دووری لە منداڵەکانی تێبگەیەنێت، هەردوو منداڵەکەی فڕێدایە نێو رووباری دیجلە و خنکان.
لیوا خالید محەنا راشیگەیاند “ئەو ژنە کە ناوی (نەسرین)ە قورسترین سزا دەدرێت بەو پێیەی منداڵی خۆی کوشتوون و داواشیکرد ئەم دیاردە کۆمەڵایەتییانە دەبێت هەڵوێستەیان لەسەر بکرێت و رێگە لە دووبارەبوونەوەیان بگیرێت”.
وتیشی: “تۆمەتبارەکەش لە چواردەورەکەی خۆیەوە تووشی توندوتیژی بۆتەوە و مامەڵەی خراپی لەگەڵ کراوە بۆیە پەنای بۆ تاوانێکی لەو جۆرە بردووە”.
ڤیدیۆی کوشتنی ئەو دوو منداڵە شەوی 17 لەسەر 18ی ئەم مانگە بڵاوبۆوە کە بەپێی میدیا عێراقییەکان، ژنەکە تەڵاق دراوە، ئەویش بەهۆیەوە کوڕ و کچەکەی دەباتە سەر پردی ئەئیممە لەنێوان ئەعزەمییە و کازمییە لە بەغدا و هەردووکیان فڕێدەداتە نێو رووباری دیجلە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









