ژمارهیهكى زۆر فهرمانبهرى ههرێم له مووچه بێبهش دهبن

دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
له مانگی تهمموزى ئەمساڵ ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەرانی وەزارەته جیاوازەكان بەهۆی تێپەڕبوونی تەمەنی یاساییان خانەنشینكران، بهڵام لەكاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی هیچ كام لەو خانەنشینانە مووچەیان وەرنەگرت، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایش دەڵێت: “حكومەت ئەو خانەنشینانەی بیرچوبوویەوە”.
دوێنێ چوارشهممه لە بانكەكانی هەرێم مووچەی خانەنشینی شارستانی بۆ مانگی ئهیلول دابەشكرا، بەڵام بەشێكی زۆری خانەنشینان بەبێ وەرگرتنی مووچە گەڕانەوە ماڵەوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی ناویان لە لیستی مووچەی خانەنشیندا نەبوو كە لەكاتێكدا لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ بەهۆی تەواوكردنی تەمەنی خزمەتكردنیانەوە خانەنشین بوون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی SNN له وهزارهتى دارایی ههرێم وهریگرتوون، “بەهۆی ئەو بڕیارەى حكومەت دەریكردون بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول لەبری مووچەی مانگی نیسان، ژمارەیەكی زۆر لەو فەرمانبەرانهی كە مانگی تەمموز خانەنشینكراون رووبەڕووی گرفت بوونهتهوه، چونكە بە گوێرەی بڕیارەكە هیچ مووچەیەكی مانگی تەمموز نە بۆ فەرمانبەران نە بۆ خانەنشیان خەرج ناكرێت”.
ههر لهوبارهیهوه بهرپرسێكى وهزارهتى دارایی كه نایهوێت ناوى بڵاوبكرێتهوه به SNNى راگهیاند: “ئەمساڵ ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەران لە مانگی تەمموز خانەنشینكراون، بە گوێرەی یاساش كاتێك فەرمانبەرێك تەمەنی بگاتە 63 ساڵی دەبێت خانەنشین بكرێت لەبەرامبەر ئەو خزمەتكردنەیان بڕێك پارە پاداشت ( ئیكرامی ) وەربگرن، بەڵام دوێنێ نە مووچەیان وەك فەرمانبەر وەرگرت نە وەك خانەنشین، بۆیە لەدوای بەدواچوونەكانمان دەركەوت كە حكومەتی هەرێم لەكاتی دەركردنی بڕیاری پاشكەوتكردنی مووچە ئەوەی بیرچووە كە ژمارەیەكی زۆر فەرمانبەركه له مانگی تەمموز خانەنشینكراون لەهەردوو مووچەكە دەبن”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو: “لە ئێستادا ئەنجومەنی وەزیران دوای لە وەزارەتی دارایی كراوە ڕێگاچارەیەكی گونجاو بۆ ئەو خانەنشینانە بدۆزنەوە، بەڵام تا ئێستاش نازاندرێت بە چ شێوەیەك گرفتەكەیان چارەسەر دەبێت و ئەو پاداشتەی كە بڕیارە لەدوای خانەنشین بوونیان بۆیان خەرجبكرێت وەریدەگرن یاخود نا”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزهیران 3, 2026عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
حوزهیران 3, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزهیران 3, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








