ئەو زەویانەی دەکەونە سەر شەقامی 100مەتری سلێمانی کێشە دروست دەکات

شارێی بابان لە سلێمانی
SNN- هەڵکەوت سەروەت
پاش 72 ڕۆژ له‌ده‌ستبه‌كاربوونی دروستكردنی شاڕێی بابان 100 مه‌تری چه‌ند كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌و زه‌وییانه هه‌یه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامه‌كه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا توانا كەمال جەلال سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی بە SNN رایگه‌یاند: له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌و زه‌وییانه‌ی كه شه‌قامی 100 مه‌تری له‌سه‌ر دروستده‌كرێت كێشه هه‌یه و هه‌ندێك له‌و زه‌وییانه له‌سه‌ر موڵكی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی تره‌و له‌ئێستادا هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ده‌درێت.
سه‌رۆكی شاره‌وانی باسی له‌وه‌ش كرد: هه‌ندێك له‌و زه‌وییانه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه دراونه‌ته هاووڵاتیان بۆ پڕۆژه و ماوه‌ی ساڵێك یان زیاتریان ماوه له‌و گرێبه‌سته، به‌ڵام شاره‌وانی سلێمانی له‌هه‌ندێك له‌و گرێبه‌ستانه كێشه‌ی نییه و كاتی ماوه تا بگاته ئه‌و شوێنانه و هه‌ر زه‌وی یان پرۆژه‌یه‌ك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه بێت به دڵنییاییه‌وه لاده‌برێت و ئێستاش چاره‌سه‌ری ئه‌و زه‌وییانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانمان دۆزیوه‌ته‌وه.
له كۆتایشدا سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی سوپاسی هه‌ندێك له‌و هاووڵاتیانه‌ی پارێزگاكه‌ی كرد كه یارمه‌تیده‌ربوون له تێپه‌ڕاندنی شه‌قامی 100 مه‌تری به‌نێو موڵكهكانیاندا و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش داوای قه‌ره‌بویان نه‌كردووه‌ته‌وه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









