بەهار مەحمود: ئێستا كاتی ئەوە نەبوو 10 ملیۆن دینار بدرێت بۆ هێنانى ژنى دووهم

بەهار مەحمود، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بانكی ڕەشید بڕیاریدا بە پێدانی 10 ملیۆن دینار بۆ ئەو كەسانەی كە فەرمانبەری حكومین و بە نیازی هێنانى ژنى دووهمن لە شەقامی عێراقی و هەرێمی كوردستان دەنگدانەوەی زۆر و جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا، پەرلەمانتارێكی كوردیش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: “ئێستا كاتی ئەوە نەبوو 10 ملیۆن دینار بدرێت بۆ هێنانى ژنى دووهم”.
بەهار مەحمود، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان بە SNNی راگەیاند: “ئەو بڕیارەی بانكی ڕەشید بڕیارێكی هێنده گرنگ نییه كە تهنانهت یەك دەنگی پەرلەمانتارانی كوردی بۆ كۆبكهینەوە بۆ ئەوەی رەتیبكەینەوە یاخود پشتگیری بكەین، بەڵام بە بۆچوونی من ئەو یاسایەی كە لە هەرێم پەیڕەو دەكرێت لەسەر ژنهێنانی دووەم و هاوكات ئەو دۆخهى كە لە عێراق هەیە پاڵنەر نین بۆ هێنانی ژنی دووەم، بۆیە بڕیارێكی هەڵەبوو لەم كاتەدا بڕی 10 ملیۆن دینار بدرێت بۆ هێنانى ژنى دووهم”.
وتیشى: “واباشتر بوو ئەو بڕیارە ئەو كەسانە بگرێتەوە كە گەنجن و بە نیازی ژنهێنانی یەكەمن و تا ئێستا ژنیان نەهێناوە، چونكە ئەوەی بانكی ڕەشید بڵاویكردووەتەوە ئەو 10 ملیۆن دینارە بۆ ئەو كەسانە دەبێت كە ژنی دووەم دەهێنن یاخود بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری دەكەن، لەبەر ئەوە ئەو بڕیارە كاتێك باش دەبوو كە بۆ ژنهێنانی یەكەم بووایە نەوهك دووەم”.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە كوردە لەكاتێكدایه كە دوێنێ بانكی ڕەشید كه بانكێكى حكومى عێراقییه بڕیاریدا، بڕی 10 ملیۆن دینار وەك پێشینەی هاوسەرگیری بۆ ئەو ژن و پیاوانە خەرج بكات كە ژنی دووەم یاخود هاوسەرگیری دووەم ئەنجام دەدەن و پێشینهكهش بۆ ماوەی پێنج ساڵه و دواتر دەبێت بدرێتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









