جوتیارێكی پێنجوێن بەتەنها دوو هەزار تەن پەتاتە بەرهەم دەهێنێت و 250 هەلی كاریشی رەخساندووە

فۆتۆ عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی شەش ساڵە جوتیارێكی دەشتی پێنجوێن، سەرقاڵی بەرهەمهێنانی پەتاتەیە، ئەمساڵیش لە 100 دۆنم زەویدا، بەتەنها بڕی زیاتر لە دوو هەزار تەن پەتاتەی بەرهەمهێناوە كە نیوەی بەرهەمی ناوچەكە دەكات، هاوكات توانیویشیەتی هەلیكار بۆ زیاتر لە 250 هاووڵاتی ژن و پیاوی سنورەكە بڕەخسێنێت.
هەكار بیلال، ئەو جوتیارەی كە خاوەنی كێڵگەكەیە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەم زەوییەی من كە ئەم بەرهەمەم تیادا چاندووە پێكدێت لە 100 دۆنم، ئەمساڵ بە بەچاندنی 250 تەن پەتاتە، بڕی زیاتر لە دوو هەزار تەن پەتاتەم بەرهەمهێناوە، توانیویشمە ڕۆژانە هەلیكار بۆ زیاد لە 250 هاووڵاتی سنورەكە بڕەخسێنم لە رێگەی كۆكردنەوەی پەتاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، “هەرێمی كوردستان خاوەن چەندین دەشتی بەپیتی كشتوكاڵییە، دەتوانرێت هەموو جۆرە بەروبوومەكانی تێدا بەرهەم بهێنرێت، ئەم سنوورەی ئێمەش پێنجوێن و خاكەكەی تەواو گونجاوە بۆ بەرهەمهێنانی پەتاتە و ساڵانە لەمانگی پێنج دەستدەكەین بە چاندنی پەتاتە و لە كۆتایی مانگی 10 لەڕێگەی ئامێری تایبەتەوە دەستدەكەین بە بەهەڵكەندن و دواتر لە ڕێگەی كرێكارەوە كۆدەكرێتەوە.
ئەو جوتیارەی دەشتی پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو، ئەو پەتایەی ئێمە بەرهەمی دەهێنین بۆ بواری پیشەسازی و بەرهەمهێنانی جبس بەكاردێت و كوالێتی بەرز و تایبەتەمەندی خۆی هەیە بەجۆرێك ڕێژەی شەكری دیاریكراوە و لەگەڵ ڕۆندا زۆر كارلێك ناكەن ئەوەش بۆ لایەنی تەندروستی زۆر گونجاوترە لەجۆرەكانی دیكەی پەتاتە.

هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








