دژی پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت هەڵمەتێكی واژوو كۆكردنەوە دەستیپێكرد

هاووڵاتییەک لەکاتی واژوو کردن- فۆتۆ عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە مەبەستی دروستكردنی فشار لەسەر وەزارەتی كارەبا و حكومەتی هەرێم بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت، حزبی شیوعی لە پارێزای هەڵەبجە هەڵمەتێكی واژوو كۆكردنەوەیان دەستپێكردووە، بەوتەی سەرپەرشتیارانی هەڵمەتەكە ئەم بڕیارەی حكومەت هێندەی دیكە باری سەرشانی هاووڵاتیان قورستر دەكات.
عوسمان عەلی، یەكێك لە سەرپەرشتیارانی هەڵمەتی كۆكردنەوەی واژوو بۆ ڕەتكردنەوەی بڕیاری پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە ئەم هەڵمەتەمان دەستپێكردووە كە خۆی دەبینێتەوە لە كۆكردنەوەی واژۆی هاووڵاتیان لە دژی پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت چونكە پێمان وایە كە ئەم بڕیارە بارگرانییەكی دیكەیە لە ڕووی ئابوورییەوە لەسەر شانی هاووڵاتیان دروستدەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، “خۆشبەختانە هاووڵاتیان بە گەرمی پێشوازی لەم هەڵمەتە دەكەن، چونكە پێیان وایە كە ئەمە سەرەتایەكە بۆ ئەوەی هەموو كەرتەكانی دیكە لەژێر دەستی حكومەت دەربهێندرێن و بدرێتە كەرتی تایبەت ئەوەش ئەوەندەی دیكە ژیان و دۆخی هاووڵاتیان قورستر دەكات لەم دۆخەدا، بۆیە لە ئێستادا زیاد لە سێ هەزار واژوو كۆكراوەتەوە، لەچەند ڕۆژی داهاتووشدا سەرجەم واژۆكان لەتەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان هاوپێچ لەگەڵ یاداشتێكدا ئاراستەری پەڕلەمانی هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران دەكەین”.
هەڵمەتەكەی حزبی شیوعی بۆ كۆكردنەوەی واژوو لەدژی پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت لە كاتێكدایە كە (ئومێد محەمەد) وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئەوەی بە SNN ڕاگەیاندووە كە ئەو بڕیارە بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و ماوەی شەش مانگە كاری لەسەر دەكرێت، ئامانجیش لەو كارە ڕێكخستنەوەی كەرتی كارەبا و كەمكردنەوەی بارگرانییە لەسەر حكومەت چونكە لە%70 فەرمانبەرانی سەر بەوەزارەتی كارەبا دەچنە سەر ئەو كۆمپانیایەی كارەكە لە ئەستۆ دەگرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









