
ترەمپ و بایدن
SNN
لە دوایین دیبەیتی ترەمپ و بایدندا، هەردوولا چەندین پرسی جیاوازیان باسکرد کە بەشێک لە بانگەشەکانیان بە گوێرەی بەدواداچوونێکی میدیایی، دوورە لە راستییەوە.
تۆڕی هەواڵی بی بی سی بەریتانی لە لیستێکدا ئەو وتانەی بایدن و ترەمپی بڵاوکردووەتەوە کە لە راستیدا زانیاری هەڵەن.
بایدن لە دیبەیتەکەدا باسی لەوەکرد، کە لەو ویلایەتانەی ئەمریکا کە لایەنگری کۆمارییەکانن ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر بڵاوبووەتەوە، کە بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، بەوجۆرە نییە و ڤایرۆسەکە لەو ویلایەتانەی کە زۆرینەی لایەنگرانی دیموکراتەکانی تێدایە، هاوشێوەی ویلایەتەکانی دیکە، رێژەی کۆرۆنا تیایاندا بەرزە.
ترەمپ وتی، وڵاتانی ناتۆی ناچارکردووە کە 130 ملیار دۆلاری دیکە بخەنە سەر بودجەی هاوپەیمانێتیەکە بۆ ئەوەی دژ بە رووسیا پارێزراوبێت، لە راستیدا بودجەی هاوپەیمانێتیەکە زیادکراوە و هۆکارەکەی پەیوەندی بە بەڕەنگاربوونەوەی رووسیاوە نییە.
بایدن وتبووی: “بازرگانی چین لەدوای دەستبەکاربوونی ترەمپ بوژاوەتەوە نەک زیانی پێگەیشتبێت”، لە راستیدا لەدوای ساڵی 2017 بەهۆی باج خستنە سەر چین، بازرگانی لەو وڵاتە لاوازبووە.
ترەمپ وتی: “ئەمریکا هەوا و ئاوەکەی پاکە”، بە گوێرەی دەزگای پێشبینی ژینگەیی، کەشوهەوای ئەمریکا لەئێستادا پاکترینە بەراورد بە رابردووی بەڵام ئاوی خواردنەوە لە وڵاتەکەدا هێندە پاک نییە کە بەگوێرەی توێژینەوەیەکی یەیڵ لەو رووەوە ئەمریکا لە پلەی بیستوشەشەمیندایە.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









