“کۆرۆنا هێشتا مەترسی زۆری ماوەو پێویستە بەهۆشیاری مامەڵە بکەین”

خۆپاراستن لە کۆرۆنا
SNNـ بڕیار محەمەد
بەرێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردسان ئاشکرای دەکات کۆرۆنا هێشتا مەترسی زۆری ماوە پێویستە بەهۆشیاری مامەڵەبکەین بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان پێویستە هاووڵاتیان زیاتر هۆشیاربن، و پابەندی رێنمایەکانی تەندروستی بن.
دکۆر خالیس قادر بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی بە SNNی ڕاگەیاند: هێشتا مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر ماوە بۆیە پێویستە هاووڵاتیان پابەندی رێنمایەکانی تەندروستی بن، لەگەڵ ئەوەی هەرچەندە لە هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستی لەبەردەست نین بۆ ئەوەی بتوانین شیکردنەوەی دروستی کۆرۆنا و پێشبینی داهاتووی نزیک بکەین بۆ ڕەوتی پەتاکە و بڵاوبونەوە و دامرکاندنەوەی، بەڵام بەهۆی گرنگی و هەستیاری ئەو بەرچاو ڕوون نییە، بەسوود وەرگرتن لەڕاوبووچۆنی پزیشکانی شارەزا لەو بوارە لە کوردستان و ئەو داتا و زانیاریانەی تاوەکو ئێستا لەهەرێم بەردەستە وە بەراورد کردنیان بەزانیاری و ئەزموونی بەردەست لەووڵاتانی تر.
وتیشی “مەزەندە دەکرێت تاوەکو ئێستا لەهەرێمی کوردستان نزیکەی %30 خەڵک تووشی کۆرۆنا بوبن، لەگەڵ دەسپێکردنی شەپۆڵی دووەم بەشێوەیەکی خێراتر و فراوانتر بەهۆی گوێ پنەدانی خەڵک بەڕێکارەکانی خۆپارێزی، پێشبینیکراوە ئەو شەپۆڵە تاوەکو مانگی یەکی ساڵی داهاتوو بەردەوام بێت لەو سێ مانگەدا فشارێکی زۆر بۆ خەڵک و پزیشک وکارمەند و دەزگا تەندروستییەکان دروست بکات و سێ مانگی قورس و ناخۆش تێدەپەڕێنین لەکۆتایی ئەو شەپۆڵە لەماوەیەکی کەمتر لەوەی چاوەڕوانکراوە ڕێژەی توشبووانی خەڵک بۆ %60 بەرزدەبێتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو، بەمەش دوای مانگی یەک ڕێڕەوی پەتاکە دامرکاندنەوەیەک بەخۆوە دەبینێت و ئەگەر شەپۆڵی سێیەمی پەتاکەش سەرهەڵبداتەوە یان بەردەوامی هەبێت (وەک چۆن شەپۆڵی دووەمی ڤایرۆسەک بەدرێژکراوەی شەپۆلی یەکەم لە کوردستان دەستی پێکردەوە بەهۆی پابەندنەبوونی خەڵک بەڕێنماییە خۆپارێزیەکان.
ئەوەشی خستەڕوو پێویستە هاووڵاتیان ئاگاداری ئەم چەند خاڵە بن و پێوەی پابەندبن
1- لەو سێ مانگە کەکاتی خێڕا و فراوان بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکە، زۆر خۆمان بپارێزین تاوەکو تووشی نەخۆشیەکە نەبین.
2- زۆر ئاگاداری کەسە بەتەمەنەکان و نەخۆشەکان بین ئەوانەی تەمەنیان سەروو شەست ساڵە یان نەخۆشی درێژخایەن و کەمی بەرگریان هەیە.
3- هەموو چالاکی و گردبوونەوە و ڕێوڕەسمەکان دوابخەین بۆ دوای مانگی یەک.
4- خوێندنگاکان بەشێوەی ئێستا بەداخراوی بمێنێتەوە لەو وەرزەی خوێندن، بۆ پۆلەکانی شەش و ئەوانەی دەوام دەکەن، ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی توندتر پەیڕەوبکرێت و پشوودان بەقوتابی و مامۆستا وفەرمانبەری نەخۆش جێبەجێبکرێت.
5- بەستنی ماسک و دووربوون بەدوو مەتر لەخەڵک و نەچوونە ناو قەڕەباڵغی و نەمانەوە لەشوێنی داخراو و دەست شووشتن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









