دەستەی دەستپاكی “بەرپرسان پابەندن و ئێمەش هیچ گرفتێكمان نییە”

حاكم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی بەرپرسانی باڵای حكومەت بۆخۆیان ئاماژە بە بوونی گەندەڵی و بە هەدەردانی موڵكی گشتی دەكەن، بەڵام سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات ئەو فۆڕمانەی كە دابەشمانكردوون بۆ ئاشكراركدنی موڵك و ماڵی بەرپرسانی حكومی، زۆربەیان پێوەی پابەندبوون و بۆیان گەڕاندوینەتەوە و تا ئێستا رووبەڕووی هیچ كێشەیەك نەبووینەتەوە.
حاكم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: پێدانی فۆڕمی ئاشكراكردنی موڵك و ماڵی بەرپرسان لە كابینەی پێشوو خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و لەم كابینەیەشدا هەمان ئەوكارەمان كردووە، تا ئێستا بەشێكی زۆری بەرپرسانی باڵای حكومی پابەند بوون بە گێرانەوەی فۆڕمەكان و ئاشكراكردنی موڵك و ماڵیان، بەڵام هێشتا هەندێك لە بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە ماون فۆڕمەكان بگەڕێننەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا لە گیڕانەوەی فۆڕمەكان هیچ كێشە و گرفتێكمان بۆ دروست نەبووە و ئەگەر شتێكی لەوبابەتە هەبێت ئێمە لە ڕاپۆرتی كۆتایی ساڵ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا دەیخەینەڕوو، هاوكات بەهۆی ئەوەی ئەم كابینەیە ماوەی تەمەنی زۆر نییە و هەروەها بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و ڕاگرتنی دەوام تاڕادەیەك جیاواز بووە لە كابینەكانی دیكەی حكومەت بەڵام ئێمە هەر لەكاری خۆمان بەردەوام بووین.
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم جەختی لەوەشكردەوە، زۆری و كەمی دۆسیەكانی گەندەڵی لە هەرێم پیوەندی بە كابینەكانی حكومەتەوە نییە، لەكاتێكدا ئەم كابینەیە ساڵێك و چەند مانگێكی تێپەڕاندووە بەڵام ئێمە بەردەوام دۆسەی گەندەڵیمان بۆ دێت بەڵام بەهۆی نائاسایی بوونی دەوام لە فەرمانگەكان ئێمەش وەك بشێك لەو واقیعەی كە لە هەرێم هەیە نەمانتوانیوە وەك پێویست دەوام بكەین، بەڵام بە دڵنیاییەوە لەكۆتایی ساڵدا ئاماری كاروچالاكی و دۆسییەكان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا دەكەین.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









