هەرێمی كوردستان پڕۆژەی گەڕانەوەی خوێندکاران بۆ خوێندن ئەنجام دەدات

SNN- بریار محەمەد
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی یونسێف و یونسكۆ و و ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان وژمارەیەك لە ڕێكخراوە پەروەردەییەكان، هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن، بۆ ئەمساڵی خوێندن ئەنجامدەدات.
هەڵمەتەكە ئەمڕۆ 25/10/2020 لە شاری هەولێر ڕاگەیەنرا كە ئەمساڵ ژمارەیەكی زۆری مناڵ لە سەرانسەری وڵاتان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە خوێندن دابڕاون.
بورهان ئەرگوشی، ڕاوێژكاری وەزارەتی پەروەردەی لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: هەرێمی كوردستان وەك تەواوی وڵاتانی جیهان تووشی ڤایرۆسی مەترسیداری كۆرۆنا بووە، بۆیە لەگەڵ تەواوی مەترسییەكانی دیكە مەترسی دابڕان لەخوێندنیش هەیە بۆیە ئەم پڕۆژەیە ڕادەگەیەنین، بۆیە ئەم پڕۆژەیە بە هاوكاری ڕێكخراوە پەروەردەییەكان و خێزان و خانەوادەی خوێندکاران دەخەینە ڕوو، كەتەواوی پڕۆگرامەكانی پەروەردەیی تیایدا جێكراوەتەوە.
وتیشی “ئەم پڕۆژەیە هاوكار دەبێ بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخوێندەواری و لایانە نەرێنییەكانی دیكەش، بۆیە جێبەجێ بوونی ئەم پڕۆژەیە دەستكەوتێكی گرنگە بۆ هەموو لایەك”.
لای خۆشیەوە عەبدولقادر كاكە سوور نوێنەری ڕێكخراوی یونسیف وەك لایەنی چاودێری هەڵمەتەكە وتی “بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی یونسێف لە %31 خوێندکاران كە ژمارەیان دەكاتە (463) ملیۆن خوێندکار لە جیهان لە دوای داخستنی دەرگای قوتابخانەكانیان نەیانتوانیوە دەستیان بگات بە جۆرەكانی خوێندنی دوورە دەست وەك خوێندنی ئۆنلاین و هەندێكیشیان ئەو كەناڵانەی كە وانەكان پەخش دەكەن. نزیكەی 258 ملیۆن خوێندکار (لە تەمەنی 6-17 ساڵ) لەسەر ئاستی جیهان لە دەرەوەی قوتابخانەن كە 12 ملیۆن قوتابیان هەر نەچونەتە قوتابخانە.
راشیگەیاند: لە ئێستاش لە كوردستان 10 هەزار منداڵ دەگەڕێنەوە بۆ فێربوون كە 2500 منداڵیان پەنابەری سورین پڕۆژەكەش لە كوردستان 126 گەنجی خۆبەخش جێبەجێی دەكەن، بۆ ئەم هەڵمەتەش بە سیستمێكی سەر هێڵ (ئۆنلاین) جێبەجێ دەكرێت، بەشێوەیەك دروستكراوە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم هەڵمەتە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









