یه‌ختێك به 11 كۆچبه‌ری كورده‌وه له ده‌ریای ئیجه ده‌ستیبه‌سه‌رداگیرا

کۆچبەرانی یۆنان
SNN
یه‌ختێك كه له كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه به‌ڕێكه‌وت له ده‌ریای ئیجه نزیك دورگه‌ی كارپاتۆسی یۆنان له لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
میدیایەک لە یۆنان ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، یه‌خته‌كه VIP بووه و ته‌نیا 11 كۆچبه‌ری كوردی له‌گه‌ڵ بووه و هه‌ر نه‌فه‌ری بڕی 10.000 یۆرۆیان دابوو.
ئەو میدیایە باس لەوەدەکات یەختەکە هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بوو به‌ڵام هێزی ده‌ریاوانی یۆنان پشكنینی بۆ كرد و ده‌ركه‌وت كه 11 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌گه‌ڵه بۆیه هه‌مووانی ده‌ستگیر كرد.
لە ماوەی رابردوودا شەپۆلێکی کۆچکردن لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەستیپێکردووەتەوە و بەشێک لە چاودێرانیش، خراپی رەوشی دارایی هاووڵاتییان و نەبوونی بەرچاوڕوونیەک سەبارەت بە باشتربوونی بارودۆخەکە لەلای هاووڵاتییان، بەهۆکار دەزانن.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









