
عیزەت ئیبراهیم ئەلدوری
SNN
سەرکردایەتی حیزبی بەعسی رووخاو ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاندووە “عیزەت دوری یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی حزبەکە” کە لەلایەن ئەمریکا و عێراقیشەوە داواکراوە، لە تەمەنی 78 ساڵیدا گیانیلەدەستداوە”.
سایتێکی نزیک لە حزبی بەعس بەیاننامەیەکی حزبەکەی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە، کە عیزەت دوری یەکێک لە هاوەڵەکانی سەدام جێیهێشتوون بێئەوەی ئاماژە بە هۆکاری مردنەکەی بکات.
سایتی (CNN )یش لە سەرچاوەیەکەوە نووسیوێتی: “دوێنێ یەکشەممە دوری لە گۆڕستانێکی نهێنیدا نێژراوە لە پارێزگای سەڵاحەدین و ژمارەیەک لە خزم و کەسەکانیشی ئامادەی ناشتنەکەی بوون”.
عیزەت ئیبراهیم دوری جێگری سەرۆككۆماری پێشووتری عێراق سەدام حسێن بوو، كە دوای هەڵوەشانەی حزبی بەعس لەعێراق، سەرپەرشتی شانە نووستووەكانی حزبەكەی دەكرد.
دوری ساڵی 1942 لەدایکبووە و وەزیری ناوخۆ بووە و پۆستی وەزیری کشتوکاڵیشی وەرگرتووە بۆ ماوەیەک، داواکراوی ژمارە شەش بوو لە لای ئەمریکییەکان لە دوای ساڵی 2003ەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









