وێنه:یانه‌ی سیروانی نوێ خۆی بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراق و نایابی كوردستان ئاماده ده‌كات

دیمەنێک لە راهێنانەکان
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
سه‌ره‌ڕای دره‌نگ ئاماده‌كاری بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراق و خولی نایابی كوردستان، راهێنه‌ر و یاریزانانی یانەی سیروانی نوێی شاری سلێمانی به ئامانجی گه‌وره به‌شداری خوله‌كان ده‌كه‌ن و پێكهاتهکەیان ته‌واو جیاوازە.
یانه‌ی سیروانی نوێ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هه‌ردوو خولی پله‌یه‌كی عێراق و نایابی كوردستان ده‌ستپێكردووه به پێكهاته‌یه‌كی زۆر له یاریزانانی لاوی یانه‌كه و شاری سلێمانی، راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ش نایشارێته‌وه، ئه‌گه‌ر پێكهاته‌كه‌ی له ساڵی رابردوو به‌هێزتر نه‌بێت خراپتر نیه.
رزگار عه‌لی راهێنه‌ری یانه‌ی سیروانی نوێ دەڵێت:” ئێمه ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه ئاماده‌كارییه‌كانمان ده‌ستپێكردووه بۆ خوله‌كانی كوردستان و عێراق دوای ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌دا كردوومانه كه نزیكه‌ی هه‌شت یاریزانمان له پێكهاته‌كه به‌ڕێكردووه و زۆرترین یاریزانی لاومان له ئاستی لاوانی یانه‌كه‌مان و یانه‌كانی شاری سلێمانی سه‌رخستووه، جگه له چه‌ند یاریزانێكی به‌ئه‌زموون”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:” به‌چه‌ند هۆكارێكی تایبه‌ت ئێمه دره‌نگ ده‌ستمان به ئاماده‌كارییه‌كان كردوو زۆر ئاماده نین بۆ خوله‌كان، به‌ڵام زۆر له ئاستی تیپه‌كه‌م رازیم، ئه‌گه‌ر له ساڵی رابردوو باشتر نه‌بین، هه‌رچه‌نده خوله‌كانیش بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ده‌ن، به‌ڵام خراپتر نین”.
له‌لای خۆیه‌وه راستگۆ فه‌ریق یاریزانی یانه‌كه رایگه‌یاند:” له راستیدا ئه‌مساڵ جیاوازترین له ساڵی رابردوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندین یاریزانی لاو و تازه په‌یوه‌ندییان به پێكهاته‌كه‌وه كردووه، به‌ڵام نابێت بیرمان بچێت كه ئه‌مساڵ به‌شداری دوو خول ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ش ئه‌ركمان قورس‌تر ده‌كات، به‌ڵام ئاماده‌كارییه‌كی باشتر ده‌كه‌ین بۆ خوله‌كان و هیوادارین ئه‌نجامی شایسته به‌ده‌ست بێنین”.
وتیشی:” راسته ئێمه به‌شداری خولی پله‌یه‌كی عێراق و نایابی كوردستان ده‌كه‌ین، به‌ڵام زیاتر چاومان له خولی نایابی كوردستانه كه له سێ یانه‌ی پێشه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان بین و سه‌ركه‌وین بۆ قۆناغی كۆتایی، دواتر بۆ نازناوه‌كه بجه‌نگین، هه‌رچه‌نده ئه‌ركمان قورس‌تر ده‌بێت، به‌ڵام به‌ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی گه‌وره به‌شداری خوله‌كان ده‌كه‌ین”.
یانه‌ی سیروانی نوێ بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ نزیكه‌ی هه‌شت یاریزانی له پێكهاته‌ی تیپه‌كه دوور خستووەته‌وه و 10یاریزانیشی بانگهێشتی پێكهاته‌كه كردووه كه نیوه‌ی یاریزانه‌كان له تیپی لاوانی یانه‌كه‌وه سه‌رخستووه.


گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









