ڕاستەوخۆ هاوردەكردنی ستومەنی لە ئێرانەوە بۆ هەرێم دەستیپێكردەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ڕاگرتنی زیاد لە حەوت مانگ بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، جارێكی دیكە دەستبە هاوردەكردنی سوتەمەنی دەكرێت بە شێوەی ڕاستەوخۆ، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو شۆفێرانەی دەڕۆنە ئێران دەفتەرچەكێكیان بۆ دەكرێت، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمیش جەختی لەوەكردووەتەوە كە ڕێگا بەهیچ كەس نادەن لەدەرەوەی یاسا و ڕێوشوێنی كارگێڕی، دەستوەردان لەكاروباری دەروازە سنورییەكان بكات.
لیوا مەریوان كەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ تایبەت بە SNNی ڕاگەیاند: دوای هاتنە ناوەوەی ئەو هەزار و 700 تانكەر سوتەمەنییە ئێرانییەی كە لە دوو هەفتەی ڕابردوو لەنێوان بریكاری وەزیری ناوخۆ و بەرپرسانی ئێرانی واژووی لەسەر كرا بە شێوەی 50 بە 50، ئەمڕۆ سەرجەم ئەو تانكەرانە بارەكانیان گواستەوە و لەمەودوا شۆفێرانی ئێرانی بەشێوەی ڕاستەوخۆ بارەكانیان دەهێننە هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد: لایەنی ئێرانیش هەماهەنگی تەواودەكات بۆ ڕۆشتنی شۆفێرە كوردەكان بۆ خاكی ئێران بۆ ئەوەی ئەوانیش بەشێوەی ڕاستەوخۆ سوتەمەنی بگوازنەوە وەك ئەوەی پێش سەرهەڵدانی كۆرۆنا جێبەجێدەكرا، ئەوەش دوای ئەوەی كە شۆفێرە كوردەكان هەندێك ڕێوشوێنی ئیداری و كارگێری تەواودەكەن و دەفتەر چەكێكی تایبەتیان پێدەدرێت دەتوانن بڕۆنە شارەكانی ئێران بۆ هاوردەكردنی سوتەمەنی، كە لەماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا تەنها شۆفیرە ئێرانییەكان سوتەمەنییان هاوردە دەكرد.
سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، هەر دوێنێ لەگەڵ (چەتۆ ساڵح) بریكاری وەزارەتی ناوخۆ كۆبووینەتەوە، بریكاری وەزیری ناوخۆ جەختی لەوەكردووەتەوە كە ڕێگا بەهیچ كەس نادەن لە دەرەوەی یاسا و ڕێوشوێنی كارگێڕی، دەستوەردان لە كاروباری دەروازە سنورییەكان بكات، بۆ ئەو مەبەستەش مەرزی باشماخ بە پێی یاسا و بەڕێكەوتن و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی ئێرانی كارەكانی ڕێكخراوە و بەرێوەدەبرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








