وەفدێکی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی پرسی لامەرکەزیی و مەرکەزیەتی سلێمانی دەکات

وێنەی کۆبوونەوەکە
SNN
ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە وەفدی باڵای سەرۆکایەتیی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی دکتۆر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆک و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران.
لە کۆبوونەوەیەکدا بەئامادەبوونی قایمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، گفتوگۆ لەسەر باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان و ڕێنمایی و ڕێکارە ئیداریی و داراییە پێویستەکان کرا.
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەسەر کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە بە پێدانی دەسەڵاتی زیاتر بە حکومەتە خۆجێیەکان و پەیڕەوکردنی لامەرکەزییەت لە جێبەجێکردن و مەرکەزییەت لە چاودێریکردندا بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و پەرەپێدانی دەرفەتی سەرمایەگوزاریی و وەبەرهێنان و تەواوکردنی پڕۆژەکان.
بڕیاری پێویستیان لەبارەی داواکاریی و پێداویستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانیەوە درا بەتایبەتی پەیوەست بە خستنەوەگەڕی پڕۆژەکان و زیادکردنی بودجەی بەکاربردن و دابەزاندنی دەسەڵاتی زیاتر بۆ پارێزگا و یەکە کارگێڕییەکان و چارەسەرکردنی گرفتە کارگێڕیی و دارایی و خزمەتگوزارییەکان.
پلانی شەش مانگی داهاتووی حکومەتی خۆجێی سلێمانی تاوتوێ کرا و میکانیزمی یاسایی و کارگێڕیی و دارایی پێویست بۆ خێراترو باشتر و شەفافانەتر بەڕێوەبردنی کاروبارەکان دیاریکران، کە دواجار هەموویان لە خزمەتی باشتری هاووڵاتیان و دروستکردنی دەرفەتی کار و سەرمایەگوزاریی و بوژاندنەوەی بازاڕدا دەکەونەوە.
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران پشتیوانیی تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پارێزگای سلێمانی و یەکە کارگێڕیی و دامەزراوە دەوڵەتییەکان دەربڕی و بڕیاردرا چەند کۆبوونەوەیەکی تر بەپێی تایبەتمەندیی فەرمانگاکان ڕێکبخرێن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









