سیستمی فرهبازنەی زیان بە كورد دەگەیهنێت لە ناوچە كێشە لەسەرەكان

ههڵبژاردن له عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
شارەزایەكی بواری هەڵبژاردنەكان رایدهگهیهنێت: ئەو سیستمە فرەبازنەییەی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی ساڵی داهاتووی عێراقدا جێبەجێ دەكرێت لە ناوچە كێشە لەسەرەكان زیان بە كورد دەگەیهنێت، دهشڵێت: “پێویستە كورد ئامادەكاری تەواوى پێشوەختە بكات”.
هێمن ئەسكەندەر، شارەزای بواری هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان لەبارەی زیانەكانی سیستمی فرەبازنەیی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق بۆ كورد بە SNNی راگەیاند: ” لەراستیدا سیستمی فرەبازنەی لە هەرێمی كوردستان هیچ زیانێك بە كورد و لایەنە سیاسیيەكان ناگەیهنێت، چونكە هەر وەكو پێشترە، بەڵام مەترسییەكان زیاتر لەسەر كەركوك و موسڵ و ناوچە كێشە لەسەرەكانی دیكەیە، لەوێ ئەگەر ئەو سیستمە پەیرەو بكرێت ئەوا دەنگەكانی كورد پەرتەوازە دەبێت”.
وتیشی: “پێویستە تەواوی لایهنە سیاسییەكان ئامادەكاری پێشوەختە بكەن و كۆدەنگییەك دروستبكەن ئەو كاتە بچنە نێو پرۆسەكە بۆ ئەوەی بتوانن لە پرۆسەكەدا سەركەوتووبن، بەڵام بەو دۆخەی ئێستا لایەنە سیاسیيەكان بچنە نێو پرۆسەكە بێگومان دەنگەكانیان پەرتەوازە دەبێت و ئەو كاتە زیانێكی زۆر بە كورد دەكەوێت لەو ناوچانهدا”.
لەئێستادا گەورەترین ئاستەنگ لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە یاسای نوێی هەڵبژاردنەكانە كە لە ساڵی رابردووەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە و بەهۆی ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسییەكانەوە لەسەر ناوەڕۆكی پڕۆژەیاساكە بە تایبەتیش فرەبازنەیی، تا ئێستا پەسەند نەكراوە.
هەروەها بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆنی باڵاى سهربهخۆى هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە كۆی 26 ملیۆن و 642 هەزار و 85 دەنگدەر، تاوەكو ئێستا 15 ملیۆن و 205 هەزار و 648 دەنگدەر لەڕێگەی بایۆمەترییەوە تۆماركراون، هەروەها 14 ملیۆن و 446 هەزار و 914 كارتی درێژخایەنی بایۆمەتریش چاپكراون، لەو ژمارەیەش 10 ملیۆن و 979 هەزار و 77 كارت دابەشكراون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









