“سهیره كاتێك لهژیانداین مووچهكهمان دهبڕن، بهڵام كه مردین 5 ملیۆن دهدهن به خێزانهكانمان”

د.ئازاد هەورامی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بهگ تایبەت بە كۆرۆنا | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: بڕیاریانداوە بە پێدانی بڕی 5 ملیۆن دینار بە خێزانى هەر كارمەند و پزیشكێكی تەندروستی كە بە كۆرۆنا كۆچی دوایی بكات، بهڕێوهبهرى یهكێك له نهخۆشخانهكانى كۆرۆنا له شارى سلێمانى دهڵێت: جێگهى سهرسوڕمانه كه لهدواى مردنمان ئاوڕمان لێ بدرێتهوه.
ئازاد هەورامی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بهگ تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا له شارى سلێمانى لهبارهى ئهو بڕیارهوه به SNNی راگەیاند: “جێگەی سەرسوڕمانە كاتێك ئێمە رۆژانە ژیانمان لە مەترسیدایە و لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا رووبەڕوو دەبینەوە و ژیانی خۆمان تەرخانكردووە بۆ رزگاركردنی ژیانی كەسانی دیكە، بەڵام زۆر بەكەمی دەبینین كە بەرپرسان ئاگایان لەم دۆخەی ئێمە بێت و بێن بەدەممانەوە”.
وتیشى: “بڕیارێكی سەیرە كاتێك ئێمە خۆمان لە ژیانداین و بەردەوامین لە خزمەتكردنی هاووڵاتییان هاوكاریمان ناكرێت، بەڵام كاتێك مردین بڕی 5 ملیۆن دینار بدرێتە كەسوكارمان، ئەم بڕە پارەیه چ سوودێكی دەبێت كاتێك ئێمە ژیانمان لەدەستدا، پاشان ئەو بڕە پارەیە هێندە نییە كە دڵمان بەوە خۆشبێت ئایندەی ماڵ و منداڵەكانمان مسۆگەر بكات، بەڵكو تەنانەت بەشی پرسەكەشمان ناكات”.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بهگ ئەوەشی خستەڕوو: “ئەگەر وەزارەتی تەندروستی بەڕاست لە خەمی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستیدایە و دەیەوێت هاوكاریمان بكات، با هیچمان بۆ نەكات، تەنیا ئەوە نەبێت كە ئەو لێبڕینەی لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی نەبڕن ئەوە كەمترین وەفایە بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی، بەڵام ئەوەشمان بۆ ناكەن، لەكاتێكدا پزیشك و كارمەندی وامان هەیە كە كەسی یەكەم و دووەم و خزمی زۆر نزیكی لەدەستداوە بەهۆی ئەوەی لەم نەخۆشخانەی كۆرۆنایە كاری كردووە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









