“ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كانى حكومه‌ت زۆرینه‌ى به‌ده‌ستهێنا پرساندن به‌ڕێوه‌ناچێت”

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: ئه‌ژى عومه‌ر
SNN – بڕیار محه‌مه‌د
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى یاسایی له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كانى ئه‌مڕۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌و راپۆرتانه‌ى كه ناردوویانه بۆ په‌رله‌مان زۆرینه‌ى به‌ده‌ستهێنا پرساندن به‌ڕێوه‌ناچێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جه‌لال محه‌مه‌د، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى یاسایی له په‌رله‌مانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ راپۆرتى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ پرسیارى په‌رله‌مانتاران له په‌رله‌مان ده‌خوێنرێته‌وه، وه‌ك ئاشكراشه كه له په‌رله‌مانى كوردستان پرسى زۆرینه و كه‌مینه هه‌یه، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى پرسیاره‌كان به زۆرینه‌ى ده‌نگ په‌سه‌ندكرا و به دڵى زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتاران بوو ئه‌وه كۆتایی پێ دێت و واتاى ئه‌وه‌یه زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتاران پێى رازین”.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ى به‌ده‌ست نه‌هێنا، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى یاسایی له په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان پێ نه‌دا، ئه‌وا دانیشتنى پرساندن ده‌ستپێده‌كات و به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
پێشتر ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان لە نووسراوێكدا بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمانی كرد بۆ ئامادەبوون لەدانیشتنی ژمارە 9ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی دووەم لەخولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەڕلەمانی كوردستان، لەكاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ.
لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا سێ تەوەر باسکراوە، لە تەوەری یەكەمدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەریەكە لە پێشنیازە یاساكانی پاراستنی تۆڕ و بنچینەكانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی كوردستان ـ عیراق)، پێشنیازی یاسای (بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی كوردستان ـ عیراق)، لە تەوەری دووەمیشدا دانانی ئەندامی پەڕلەمان (عومەر عەبدوڵڵا فەتاح) لە لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری.
لە تەوەری سێیەمیشدا گفتوگۆی پرساندن و وەڵامەكانی (سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران) و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی و ئابوری بەپێی حوكمی ماددەكانی (70، 71، 73) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمانی كوردستان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









