“ئهگهر قەیرانی دارایی عێراق نەبوایە رێككەوتنى نێوان هەولێر و بەغدا واژوو كرابوو”

شاندی باڵای دانوستانكاری حكومەتی هەرێم به سهرۆكایهتى قوباد تاڵەبانی | فۆتۆ: ئهژى عومهر
SNN – عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆكوەزیران چەندین جار سەردانی بەغدایان كرد بە مەبەستی واژووكردنی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پشكی هەرێم و دابینكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران، بەڵام زیاتر لە مانگێكە ئەو شاندە نەگەڕاونەتەوە بەغدا، ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش هۆكارەكەی ئاسكرا دەكات.
شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەندامی لیژنەی دارایی لهوبارهیهوه بە SNNی راگەیاند: “بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی كە رووبەڕووی عێراق بووەتەوە گرفتی زۆری بۆ حكومەتی عێراق دروستكردووە لە دابینكردنی شایستە داراییەكانی مووچەخۆران لەناویشیاندا پشكی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كە بەگوێرەی رێككەوتن بە 320 ملیار دینار دیاریكراوە، هاوكات ئەگەر قەیرانی دارایی عێراق بەمجۆرەی ئێستا نەبوایە بێگومان هەرزوو رێككەوتن لە نێوان هەولێر و بەغدا واژووكرابوو”.
وتیشى: “هۆكاری نەگەڕانەوەی شاندەكەی هەرێم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە حكومەتی عێراق لە چاوەڕوانی پەسەندكردنی پرۆژهیاسای قەرزكردندایە، چونكە بەبێ پەسەندكردنی ئەو پرۆژە یاسایە عێراق ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی دابینبكات، لە ناویشیدا پشكی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بۆیە گەڕانەوەی شاندەكەی هەرێمیش پەیوەستكراوە بە پەسەندكردنی پرۆژەیاسای قەرزكردن لە پەرلەمانی عێراق”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “بێگومان هەر دەبێت هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم بگەنە رێككەوتن، چونكە بەدەر لەو رێگایە هیچی دیكەیان لەبەردەستدا نییە، بۆیە ئەگەر پرۆژە یاسای قەرز تێپەڕبێت ئەوا رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداش واژوودەكرێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









