
وێنەی ژمارەیەک شۆفێری هێڵی بەغدا - هەولێر
SNN- بڕیار محەمەد
هەڕەشە لە شۆفێرانی كوردی هێڵی هەولێر- بەغدا دەكرێت و ڕێگەیان پێنادرێت سەرنشین بێننەوە هەولێر، شۆفێرانی كوردیش دەڵێن: “ئەوانیش لەمڕۆوە ڕێگە نادەن شۆفێرانی بەغدا سەرنشین لە هەولێرەوە بگوازنەوە بۆ بەغدا”.
سەركەوت عەبدولقادر، بەرپرسی هێڵی تەكسییەکانی هەولێر- بەغدا بەSNNی ڕاگەیاند: ئێمە نزیكەی 150 شۆفێری كورد دەبین، كە هێڵی فەرمیمان هەیە، بەڵام لە بەغدا هەندێك شۆفێر كە هێڵیان نییە، دێن و لە بەرچاوی ئێمەوە سەرنشین سەردەخەن، هەڕەشەمان لێدەكەن و پێماندەڵێن چیتان نەكردووە بڕۆن بیكەن.
وتیشی: “لەبەرئەوەی ئێمە كوردین لە بەغدا گوێمان لێناگیرێت و پێشێلكاریمان بەرامبەر دەكرێت، بۆیە لە بەیانییەوە ڕێگە نادەین ھیچ ئۆتۆمبێلێكی جۆری جی ئێم سی سەرنشین لە ھەولێرەوە بگوازێتەوە بۆ بەغدا، بەھەمان شێوەش شۆفێرەكانی ئێمە سەرنشین لە بەغداوە نەھێننەوە بۆ هەولێر”.
ئەوەشی خستەڕوو: لەلایەن چەند كەس و گروپێكەوە لە نەقڵیاتی شاری بەغدا ڕێگەمان پێنادرێت ھیچ سەرنشینێك بھێنینەوە ھەولێر و ئەوانەی كە ڕێگریمان لێدەكەن شوفێرەكانی ئۆتۆمبێلی جی ئێم سین، كە سەرجەمیان بە ڕەگەز عەرەبن و زۆرترین سوكایەتیشمان پێدەكەن”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









