“ستەمە كورد لەنێوان هاوكێشەی فەڕەنسا و توركیا لایەنگری توركیا بكات”

ئیمانوێل ماكرۆن، سهرۆكى فهڕهنسا و ڕهجهب تهیب ئهردۆغا، سهرۆكى توركیا | فۆتۆ: Ludovic Marin / AFP
SNN-عەلی حەمە سەعید
مامۆستایەكی بەشی مێژووی زانكۆی سلێمانی كە هاوكات شارەزای كاروباری توركیایە دهڵێت: ستەمە كورد بەنیاز بێت لایەنگری توركیا بكات لە بەرامبەر فەڕەنسادا كاتێك لەسەر بابەتی ئاینی جۆرێك گرژی لە نێوانیاندا دروستبووە، ئاماژه بهوهشدهكات: “ئەوەی فەڕەنسا بۆ گەلی كوردی كردووە و دەیكات بە هەزاران ساڵی دیكە توركیا نایكات و بیریشی لێ ناكاتەوە”.
د.ماجید خەلیل، مامۆستای بەشی مێژوو لە زانكۆی سلێمانی و شارەزا لە كاروباری توركیا بە SNNی راگەیاند: “مێژوو ئەوەی سەلماندووە كە لە رووداوە چارەنووسساز و گرنگەكاندا لە قۆناغە جیاوازەكانی مێژوودا فەڕەنسا چۆن مامەڵەی لەگەڵ گەلی كورد كردووە لەناوچەكەدا، بە تایبەت لە رۆژئاوای كوردستان زێڕینترین كات بۆ كوردەكان ئەو كاتەبوو كاتێك فەڕەنسا باڵادەست بوو لە سوریادا، بە نەمانی دەستەڵاتی فەڕەنسا و سەرهەڵدانی دەستەڵاتی بەعسییەكان كورد كەوتە خراپترین دۆخەوە بە ئێستاشەوە”.
وتیشى: “ئەگەر باس لە چاخی نوێ بكەین لە نێوان توركیا و فەڕەنسا، هەموو لایەك ئەوە دەزانین كە ئەوە فەڕەنسا بوو لەدوای ئەنجامدانی ریفراندۆم یەكەم دەوڵەت بوو كە سەرۆكەكەی هاتە كوردستان و وەك كیانێكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ كورد دەستپێكردەوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی وەك ئەندامێكی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی یەكێكە لەو دەوڵەتانەی سەرسەختانە بەرگریی لە دۆزی گەلی كورد كردووە”.
ئەو مامۆستایەی بەشی مێژووی زانكۆی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: “ستەمە گەلی كورد لەنێوان هاوكێشەی فەڕەنسا و توركیا لایەنگری توركیا بكات لەسەر بابەتێكی ئاینی لەكاتێكدا توركیا ئەو بابەتەی بۆ جوڵاندنی هەستی موسڵمانان بەكار هێناوە لە بنەڕەتدا و خۆی بڕوای پێی نییە، چونكە توركیا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین رێككەوتنامەی ستراتیژی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە كە بەهیچ جۆرێك قابیلی هەڵوەشاندنەوە و تەنانەت دەستكاریكردنیش نین، بۆیە توركیا بابەتی ئاینی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكارهێناوە لە كاتێكدا دەبنینین بە چ شێوەیەك لەگەڵ كورد مامەڵە دەكات خۆ كوردەكانیش موسڵمانن”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









