غالب محەمەد: تەنیا ئەو پەرلەمانتارانە نوێنەری گۆڕانن كە دوێنێ نه‌چوونه ناو كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان

غالب محەمەد، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ته‌نیا ئه‌وانه نوێنه‌رى راسته‌قینه‌ى گۆڕانن كه دوێنێ نه‌چوونه كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “هیواخوازم ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانى تریشمان ده‌نگى خۆیان بخه پاڵ ده‌نگى ئه‌وان”.
دوێنێ سێشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌باره‌ت به پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و جێگره‌كه‌ى و وه‌زیرى دارایی به‌ڕێوه‌چوو، سێ په‌رله‌مانتارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌كرد، له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه كه پرساندنى ستافى حكومه‌تى هه‌رێم تێیدا كۆتایی هات و به ده‌نگى 81 په‌رله‌مانتار پرسه‌كه كۆتایی پێ هێنرا، گوڵستان محه‌مه‌د، سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان رایگه‌یاند: ئێمه وه‌ك فراكسیۆنى گۆڕان بە وەڵامەكانی حكومەت رازین و پێمانوایه پێویست ناكات بابەتی لێسەندنەوەی متمانە بخرێتە بەرنامەى كار.
له‌و باره‌یه‌وه غالب محەمەد، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “بەداخەوە ئەوەی دوێنێ لە پەرلەمانی كوردستان روویدا نەدەبوو رووبدات، چونكە هەر ئەندام پەرلەمانێك دوێنێ دەنگی بەو پرۆژەیەدا كە بابەتی پرساندنی سەرۆكی حكومەت دابخرێت ستەمی لە دەنگدەرەكانی خۆی و خەڵكی هەرێمی كوردستان كرد”.
وتیشى :”ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە دوێنێ چوار ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان دەنگیان نەدا و بەشداری دانیشتنەكەی پەرلەمانیان نەكرد، بۆیە ئەمانە نوێنەری راستەقینەی گۆڕانن لە پەرلەمان و خۆیان بە شوێنەكەوتووی رێبازی نەوشیروان مستەفا دەزانن، پێچه‌وانه‌كه‌شى راسته، داوادەكەم لە ئەندام پەرلەمانەكانی دیكەی گۆڕان دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ دەنگی ئەو چوار ئەندام پەرلەمانە بۆ ئەوەی گۆڕان بگەیەننەوە بەو ئاستەی كە جاران هەیبوو”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
حوزه‌یران 3, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








