کۆرۆنا رووداوەکانی هاتووچۆی لە جیهاندا بەرەو کەمبوونەوە بردووە

وێنەی رووداوێکی هاتووچۆ فۆتۆ: GETTY
SNN
کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی گواستنەوە دەڵێت: قەدەغەی هاتووچۆ و رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا لە مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ، رووداوەکانی هاتووچۆی لە جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە.
کۆڕبەندەکە لە ئامارێکیدا دەڵێت: “لە نیوزلەندا 80 کەس کەمتر مردوون بە رووداوی هاتووچۆ لە چاو ساڵی 2019 مانگی چوار، بە هەمانشێوە لە ئیتالیا 79 کەس و 78 لە ئەفریقای باشوور و 65 لە مەغریب و 56 کەس لە فەڕەنسا بەراورد بە مانگی چواری ساڵی 2019 کەمتر مردوون”.
بەپێی ئامارەکە، چونکە جووڵە و هاموشۆی ئابووری و کۆمەڵایەتی کەمیکردووە، رووداوەکانی هاتووچۆش راستەوانەن و ئەوانیش بە هەمانشێوە کەمیانکردووە.
ئامارەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئەو وڵاتانەی هیچ قەدەغەیەکی هاتووچۆیان بۆ کۆرۆنا جێبەجێنەکردووە، رووداوەکانی هاتووچۆ تیایاندا زیادیکردووە وەک سوید و دانیمارک و هۆڵەندا.
ساڵانە زیاتر لە 1.3 ملیۆن کەس لە جیهاندا بە رووداوەکانی هاتووچۆ گیانلەدەستدەدەن و بە ملیۆنانی دیکەش دەبنە قوربانی و بریندار دەبن.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
11كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









