یونسێف: کۆرۆنا کاریگەری کارەساتباری لەسەر پرۆسەی خوێندن هەیە

خوێندنگهیەکی بنەڕەتی لە هەولێر | فۆتۆ: SNN
SNN
رێکخراوی یونسێف بە هاوبەشی لەگەڵ یونسکۆ و بانکی نێودەوڵەتی راپۆرتێکی لەبارەی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لەسەر پرۆسەی خوێندنی زۆرێک لە وڵاتان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: بە گشتی چوار مانگی خوێندنی ئەمساڵی خوێندکاران فەوتاوە.
لە راپۆرتەکەدا وتەیەکی رۆبەرت جەنگیر، بەرپرسی بەشی فێركاریی لە ڕێكخراوی منداڵان (یونسێف) بڵاوکراوەتەوە کە وتوویەتی”پێویستە دەرگای خوێندنگاکان بکرێنەوە و ئەو وانانە بخوێنرێن کە زۆر گرنگن”.
ئەو بەرپرسە باس لەوەدەکات، زیانە “کوشندەکانی” کۆرۆنا لەسەر پرۆسەی خوێندن، زیاتر لەو وڵاتانەدا دەرکەوتوون کە هەژار یان مامناوەندن، ئاستەنگییەکی زۆریش لەسەر گەڕانەوەی خوێندکاران بۆ خوێندن دروستبووە.
سەبارەت بە وڵاتە دەوڵەمەندەکانیش کە خوێندن بەشێوەی ئۆنڵاین بەردەوامە، ئەو سێ رێکخراوە دەڵێن: خوێدکاران لەو وڵاتانەدا تەنیا شەش هەفتە خوێندنیان لەدەستچووە.
ئەو سێ ڕێكخراوە لە ڕاپۆرتەكەیاندا پشت بەو زانیاریانە دەبەستن كە لە نزیكەی 150 وڵات لە مانگی حوزەیران و تشرینی یەكەمدا كۆكراونەتەوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









