
SNN
ئه‌مڕۆ هه‌ینى وه‌زیرى ناوخۆى فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ى شه‌ڕى هیچ ئاینێك ناكات، ده‌شڵێت: “لێدوانه‌كانى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌موو سنووره‌كانیان به‌زاندووه”.
جێراڵد دێرمنین، وه‌زیرى ناوخۆى فه‌ڕه‌نسا پێشینوهڕۆى ئه‌مڕۆ وه‌ڵامى لێدوانه تووندهكانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆمارى توركیاى دایه‌وه و رایگه‌یاند: “لێدوانه‌كانى ئه‌ردۆغان هه‌موو سنووره‌كانیان به‌زاندووه به‌رامبه‌ر ئێمه”.
وتیشى: “قسه و هه‌ڵوێسته‌كانى ئێمه به هه‌ڵه لێكدراونه‌ته‌وه، راستییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ئێمه شه‌ڕى هیچ ئاینێك ناكه‌ین، به‌ڵكو شه‌ڕى ئایدۆلۆژیاى تووندڕه‌و ده‌كه‌ین”.
وه‌زیرى ناوخۆى فه‌ڕه‌نسا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “پێشبینیش ده‌كه‌ین هێرشه‌كان بۆ سه‌رمان و له ناوخۆى فه‌ڕه‌نسا زیاتر ببن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه 14 تووندڕه‌وى بیانیمان دیپۆرتكردوونهتهوه، چونكه ماوه‌ى سێ هه‌فته‌یه كار له‌سه‌ر دیپۆرتكردنه‌وه‌ى كه‌سانى تووندڕه‌و ده‌كه‌ین، له پلانیشماندایه 18 كه‌سى تر دیپۆرت بكه‌ینه‌وه”.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
12كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









