“به‌رپرسانى یه‌كێتى كێشه‌ى هاتووچۆى رێگای کفری-بەغدایان چاره‌سه‌رکرد”

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى سوپاى عێراق بازگه‌ى كارێزه له نزیك كفرى به رووى هاتووچۆى بازرگانى و ئۆتۆمبیلى بارهه‌ڵگر داخست و شۆفێران نیگه‌رانیان ده‌ربڕى، له رێگه‌ى به‌رپرسانى یه‌كێتییه‌وه توانراوه بازگه‌كه بكرێته‌وه و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.
پۆڵا تاڵه‌بانى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه رێگاى كارێزه له كفرى له لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه به رووى ئۆتۆمبیلى بارهه‌ڵگر داخراوه دواى هه‌وڵێكى زۆر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق رێگاكه‌یان كردووه‌ته‌وه به رووى شۆفێران و كاسبكاران.
وتیشى: سوپاسى هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌ى یه‌كێتى له به‌غدا و له هه‌رێم ده‌كه‌ین هاوكارمان بوون بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌و رێگایه، چونكه له رووى بازرگانییه‌وه زۆر گرنگه بۆ سنوورى كفرى و گه‌رمیان.
ماوه‌یه‌كه بازگه‌یه‌كى سوپاى عێراق له نزیك كفرى رێگا به هاتووچۆكردنى ئۆتۆمبیلى بارهه‌ڵگر ناده‌ن له كوردستانه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق بڕۆن.
پێشتر شۆفێرێك به SNNى راگه‌یاند؛ نزیكه‌ى دوو هه‌فته‌یه له بازگه‌ى كارێزه‌ى نزیك كفرى سوپاى عێراق رێگه ناده‌ن باره‌كانیان بگوازنه‌وه بۆ شاره‌كانى عێراق و ناچاریان ده‌كه‌ن به دیاله‌وه هاتووچۆ بكه‌ن. هاتووچۆكردن له دیاله‌ش جگه له‌وه‌ى رێگاكه‌یان دورده‌خاته‌وه 210 هه‌زار به‌رتیلیشیان لێ وه‌رده‌گیرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









