وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داوایكردووه خوێندن بكرێته ئۆنڵاین

كۆمه‌ڵێك قوتابى له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: راپۆرتى خۆمان له‌باره‌ى پرۆسه‌ى خوێندن ته‌واوكردووه، ده‌شڵێت: “پێشنیارمان كردووه خوێندن به‌ته‌واوه‌تى بكرێته ئۆنڵاین و چاوه‌ڕێى بڕیارى كۆتایی حكومه‌تین كه له كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى بڕیارى لێده‌درێت”.
د. ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ شه‌ممه به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌و راپۆرته‌ى كه بڕیاربوو ئێمه ئاماده‌ى بكه‌ین بۆ كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ته‌واوبووه، ئێمه به‌شێوه‌یه‌كى زانستیيانه سه‌رنج و بۆچوونى خۆمان له‌سه‌ر دۆخى ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان شیكردووه‌ته‌وه تێیدا”.
له‌باره‌ى گرنگترین ئه‌و پێشنیارانه‌ى كه له راپۆرته‌كه‌دا كردویانن به‌تایبه‌ت له‌باره‌ى پرۆسه‌ى خوێندن د. ئاسۆ حه‌وێزى ئاشكرایكرد: “یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانى كه ئێمه له راپۆرته‌كه‌ماندا پێشنیارمان كردووه ئه‌وه‌یه كه خوێندن له هه‌رێمى كوردستان به‌ته‌واوه‌تى بكرێته ئۆنڵاین و ئه‌لیكترۆنى، چونكه ڤایرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاو له‌ناو قوتابیان و مامۆستایان بڵاوبووه‌ته‌وه”.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN، “لەسەرەتای كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان تاوه‌كو ئێستا لە پارێزگای هەولێر نزیكەی هەزار و 700 كەس لە مامۆستا و قوتابی و فەرمانبەر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، هاوكات دوو مامۆستاش بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی نزیكەی 800 مامۆستا و قوتابی تووشی ڤایرۆسی كۆرنا بوون”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “سبه‌ى بڕیارى كۆتایی له‌سه‌ر شێوازى پرۆسه‌ى خوێندن ده‌درێت”.
سبه‌ى لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بەسەر بەسەرپەرشتی ڕێبەر ئەحمەد و وەزیری تەندروستی و سەرجەم پارێزگار و قایمقامەکان كۆده‌بنه‌وه و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار و رێنمامی نوێ دەرده‌كه‌ن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









