هاووڵاتییەکی ئێرانی بە گومانی خنکاندنی خێزانە کوردەکە دەستگیرکرا

وێنەی ساتی رووداوەکە
SNN
دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا کەسێکی ئێرانییان دەستگیر کرد بە گومانی دەست هەبوونی لە رووداوی نقومبوونی ئەو بەلەمەی هەفتەی رابردوو بەهۆیەوە خێزانێکی 5 کەسیی خنکان.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویانکردووەتەوە، ئەو بەلەمە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 27ی ئەم مانگە لە ئاوەکانی کەناڵی مانش لە نێوان فەڕەنسا و بەریتانا نقومبووە و 27 پەناخوازی تێدابووە کە پێنج کەسیان گیانیانلەدەستداوە.
ئەو کەسەی دەستگیر کراوە گوایە شۆفێری بەلەمەکە بووە و سەرەڕای نالەباریی کەشوهەوا، لە کامپی گراند سینس لە نزیک دۆنکیرک کۆچبەرەکانی بردووە بەرەو بەریتانیا کە 22 کەسی هەڵگرتووە.
سباستیان بیف داواکاری گشتی دۆنکیرک دەڵێت: “وتەیان لە 13 رزگار بوو وەرگرتووە و دەرکەوتووە کە ئەو کەسە قاچاخچی بووە و پەیوەندی لەگەڵ تۆڕێکی بە قاچاخبردنی مرۆڤەوە هەبووە”.
بەپێی میدیاکانی فەڕەنسا ئەو کەسە ئێرانییەی دەستگیر کراوە، گەر تاوانەکەی بەسەردا ساغ ببێتەوە، 10 ساڵ زیندانی دەکرێت و دواتریش دیپۆرت دەکرێتەوە.
ناسنامەی ئەو کەسانەی کە خنکاون، ڕەسووڵ ئێران نیژاد تەمەن 35 ساڵ، شیوا محەمەدپەناهی تەمەن 35 ساڵ، ئانیتا ئێران نیژاد تەمەن 9 ساڵ، ئارمین ئێران نیژاد تەمەن 6 ساڵ، ئارتین ئێران نیژاد تەمەن 15 مانگ بوون.
جێگای ئاماژەیە کە تەرمی چوار کەسی ئەو بنەماڵەیە لەلایەن تیمەکانی رزگاریی فەڕەنساوە دۆزراونەتەوە، بەڵام هەتا ئێستا تەرمی ئارتینی 15 مانگ نەدۆزراوەتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









