“فرسه‌ت سۆفى له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا خراوه‌ته ژێر چاودێرى چڕى پزیشكى”

فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
SNN – هەولێر
دواى 12 رۆژ له تووشبوونى به ڤایرۆسى كۆرۆنا بارى ته‌ندروستى پارێزگارى هه‌ولێر جێگیر نییه و له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له‌ژێر چاودێرى چڕى پزیشكیدایه.
رۆژى دووشەمەى تشرینى دووه‌م، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند: “دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ بەڕێز د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر، دەرکەوت کە دەرئەنجامەکەی پۆزەتیڤە و بەرێزیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەڵام سوپاس بۆخوا تەندروستی باش و جێگیرە”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى پارێزگارى هه‌ولێر دهستیكهوتوون، “پاش ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ك چاره‌سه‌رى وه‌رگرتووه، دۆخى ته‌ندروستى به‌ره‌و خراپتر چووه، له ئێستا له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له‌ژێر چاودێرى چڕى پزیشكى و چاره‌سه‌ردایه”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “ئێواره‌ى دوێنێ دۆخى ته‌ندروستى به‌ته‌واوه‌تى تێكچووه، چاره‌سه‌رى بۆ كراوه”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیووه جگه له فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر به‌شێكى ستافهكهى تووشى كۆرۆنا بوون له پارێزگاى هه‌ولێر، له ئێستادا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
فرسەت سۆفی لە ساڵی 1978 لە دایكبووە، لە 12ی ئەیلولى 2020 پارێزگاری هەولێرە و دكتۆرای لەیاسای نێودەوڵەتیدا هەیە، لە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ئەندامى پەرلەمان بوو له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









