“سبه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیار له‌سه‌ر داخستنى چه‌ند شوێنێك ده‌دات”

لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
سبه‌ى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه، به‌پێى زانیارییه‌كان سبه‌ى بڕیار له‌سه‌ر داخستنى چه‌ند شوێنێك و رێكارى نوێى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ده‌درێت.
بڕیار محه‌مه‌د، په‌یامنێرىSNN له هه‌ولێر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه و ئه‌و بڕیارانه‌ى كه ئه‌گه‌رى هه‌یه سبه‌ى بدرێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا وتی: “له كۆبوونەوەكەدا سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان راپۆرتێكی لەسەر رەوشی كۆرۆنا و مەترسییەكانی داهاتوو ئامادەكردووە لەوێ راپۆرتەكە دەخوێندرێتەوە، دواتر بەپێی هەڵسەنگاندن و داواكاری وەزارەتی تەندروستی بریاردەدرێت”.
له‌باره‌ى ئه‌و شتانه‌ى كه ئه‌گه‌رى هه‌یه بڕیارى له‌باره‌وه بدرێت ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد :”بڕیار لەسەر داخستنی كۆمەڵێك شوێن دەدرێت لەوانە، داخستنی كافتریاكان، هۆڵەكانی لەشجوانی و هۆڵەكانی ئاهەنگگێڕان (هۆڵه‌كانى ئاهه‌نگى شه‌وانه)، دانانی پرسە بە هەموو شێوەیەك قەدەغە دەكرێت بۆ سەر گۆڕستانیش
تەنیا كەسوكاری نزیكى مردووەكە دەبێت ئامادەبن، نابێت قەرەباڵغی دروستبكرێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “سبه‌ى بڕیاره له باره‌ى پرۆسه‌ى خوێندنه‌وه ده‌درێت و بڕیار له‌سه‌ر راگرتنی دەوام لە زانكۆ و پەیمانگاكان ده‌درێت”.
ته‌نیا هەفتەی رابردوو زیاتر لە 500 مامۆستا و خوێندكار تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون له هه‌ولێر، هەروەها لە سنووری پارێزگای دهۆكیش زیاتر لە 2 هه‌زار و 500 خوێندكار و مامۆستا تووشی كۆرۆنا بوون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ د. ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێم به SNNى راگه‌یاند: “یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانى كه ئێمه له راپۆرته‌كه‌ماندا پێشنیارمان كردووه ئه‌وه‌یه كه خوێندن له هه‌رێمى كوردستان به‌ته‌واوه‌تى بكرێته ئۆنڵاین و ئه‌لیكترۆنى، چونكه ڤایرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاو له‌ناو قوتابیان و مامۆستایان بڵاوبووه‌ته‌وه”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









