كۆمەڵ و یەكگرتوو ئامادەكارییان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەستپێكردوە

SNN -بریار محەمەد
هەریەكە لە كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئامادەكاریان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ساڵی داهاتوو دەستپێكردوە، یەكگرتووش دەڵێت یەكێك لە بژاردەكان دروستكردنی یەك لیستە لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی و هێزەكانی تر، لەگەڵ ئەوەشدا كۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت لەگەڵ ژمارەیەك كەسایەتی نێو حزبەكان كۆبوونەوتەوە بیروبۆچوونیان ئاڵوگۆڕكردوە.
خەلیل ئیبراهیم سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە SNNی رایگەیاند: لە راستیدا ئێمە دەمانەوێت كارێك بكەین یاخود هاوپەیمانیەتی لەگەڵ هەر لایەنێکی سیاسیی بكەین گرنگ ئەوەیە بتوانین خزمەت بە كورد بكەین بە تایبەتی لەو ناوچە كێشە لەسەرەرانە، بێگومان زۆر ئەگەر لەبەردەم یەكگرتووی ئیسلامی كراوەیە، یەكێك لە ئەگەرەكانیش دروستكردنی هاوپەیمانیەتی لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی، بەڵام تا ئێستا بڕیاری كۆتایی نەدراوە، تەنیا ئەگەرەكان خراونەتە روو لە دواجاردا سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسیی بژاردەكان یەكلاییدەكاتەوە .
لای خۆشیەوە عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: ئامادەكارییەكان بۆ دروستكردنی هاوپەیمانێتی و كەسایەتیەكان دەستی پێكردوە و بێگومان ئێَمە هەر شتێك لە خزمەتی بەرەیەكی بەهێز و داكۆكیكاردابێت بۆ میلەتەكەمان ئامادەین بیكەین و بەدڵنیایشەوە ئامادەكاریكراوە و قسە لەگەڵ كەسایەتی نێو حزبەكان و دەرەوەی حزبەكانیش كراوە، هێشتا كاتیش لەبەردەماندا ماوە بۆ ئەوەی بریاری كۆتایی لەسەر ئەو بابەتە بدەین .
شایەنی باسە لە ئێستادا چاوەكان زیاتر لەسەر دروستكردنی هاوپەمانیەتیە لە نێوان كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی بەو پێوەی هەردوو حزبەكە دەیانەوێت لە سنووری دهۆك و هەولێر و سلێمانی زۆرترین دەنگ بەدەست بێنن، چونكە یەكگرتووی ئیسلامی بەهۆی ئۆپۆزسیۆنبوونی و ناكۆكییەكانی لەگەڵ پارتی لە سنوری دهۆك، ئامادەكاری دەكات زۆرترین دەنگ بەدەستبێنێت و هەروەها كۆمەڵی ئیسلامیش بەهۆی هەڵوێستی سیاسیی لە ئێستادا دۆخی باشترە بۆیە ئامانجیان ئەوەیە بەرەیەكی فراوان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەكان دەستپێبكەن .
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









