لە فێستیڤاڵەکەی هەڵەبجە بە نزیكەیی ملیارێك و 500 ملیۆن دینار هەنار فرۆشراوە

فێستیڤاڵی هەنار فۆتۆ-عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای سێ ڕۆژ لە بەردەوام بوونی ئێوارەی ئەمڕۆ شەشەم ڤیستیڤاڵی هەنار كۆتایی بە كارەكانی هات، سەر پەرشتیاری فێستیڤاڵەكەش لە SNNەوە وردەكاری ئامار و هاتنی سەردانیكەرانی فێستیڤاڵە ئاشكرا دەكات و ئاماژە بەوەدەكات لەماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا نزیكەی 150 هەزار كەس سەردانی فێستیڤاڵەكەیان كردووە.
ئەرسەلان عابد، سەرپەرشتیاری شەشەم فێستیڤاڵی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای سێ ڕۆژی بەردەوام لە كردنەوەی ڤیستیڤاڵەكەمان ئێوارەی ئەمڕۆ زۆر سەركەوتووانە كۆتایمان بەكارەكانی هێنا بە بێ ئەوەی لەماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا هیچ جۆرە كێشە و گرفتێك ڕووبدات، ئەوەش جێگای خۆشاڵییەو هێزە ئەمینەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەم ڕووەوە ڕۆڵی سەرەكییان گێراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد ” بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆمانكردووەتەوە لە ماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا نزیكەی 150 هەزار هاووڵاتی لە شاروشارۆچكەكانی هەرێمەوە هاتونەتە پارێزگای هەڵەبجە و سەردانی شەشەمین فێستیڤاڵی هەنارییان كردووە، ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەییە و هانمان دەدات كە لەساڵانی داهاتوودا زیاتر گرنگی بەم جۆرە ڤێستیڤاڵانە بدەین”.
سەرپەرشتیاری شەشەم ڤێستیڤاڵی هەنار ئەوەشی ئاشكراكرد، هەر لەماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا تا ئێوارەی ئەمڕۆ بە گوێرەی ئەو داتاو زانیارییانەی كە لە خاوەن كەپەرەكانمان كۆكردوەتەوە بە بڕی یەك ملیار و 500 ملیۆن دینار كڕین و فرۆشتن كراوە، زۆرترین بەرهەمیش كە كڕین و فرشتنی پێوە كراوە هەنار و ڕۆنی زەیتون و كاری دەستی ژنان و بەرهەمە خۆماڵییەكانی دیكەیە، ئەمەش سەركەوتنێكی دیكەی فێستیڤاڵەكەمانە كە بووە هۆكارێك بۆ ڕەخساندنی بازاڕێكی لەبارە بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی سەدان جوتیار و خاوەنكاری سنوورەكەمان.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








