عێراق و میسر 15 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژووکرد
SNN
بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق و هاوتا میسریەکەی، عێراق و میسر 15 یاداشتی لێتێگەیشتن و بەرنامەی ھەماھەنگیان لە بوارە جیاجیاکاندا واژوو کرد.
بە گوێرەی ئەو راگەیەنراوەی لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، یاداشتنی لێتێگەیشتن لە بوارەکانی گواستنەوە، سامانی ئاو، تەندروستیی، ژینگە، داد، وەبەرھێنان، ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن، پیشەسازیی، بازرگانی و دارایی لە نێوان بەغدا و قاھیرە واژوو کراون.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە مستەفا کازمی و مستەفا مەدبولی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی شاندی ھەردوو حکوومەتی عێراق و میسر-یان تایبەت بە کارەکانی لیژنەی باڵای ھاوبەشی ھەردوو وڵات کردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، مستەفا کازمی ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و میسری داوە و رایگەیاندووە کە عێراق خواستی ھەیە پەرەی زیاتر بە پەیوەندیی ستراتجیی لەگەڵ میسر بدات و وتی: “سوپاسی میسر دەکەین کە لە شەڕی دژبە داعش پاڵپشتی عێراقی کردووە”.
مستەفا کازمی جەختیکردووەتە لەسەر ئەوەی کە گرنگە عێراق سوود لە ئەزموونی میسر لە کەرتی نیشتەجێبوون و ئاوەدانکردنەوە ببینێت و داواشی لە کۆمپانیاکانی میسر کردووە کە بەشداری لە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە کۆنترۆڵکراوەکانی عێراق بکەن.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکوەزیرانی میسر، مستەفا مەدبولی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی پێشوازیی لێکرا و دواتر کازمی و مەدبولی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی شاندی ھەردوو حکوومەتی عێراق و میسر-یان کرد.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









