
لۆگۆی پارتی و پەکەکە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند ڕۆژێكە هەریەكە لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكتر تۆمەتبار دەكەن بەوەی كە هێز لە دژی یەك دەجوڵێنن و ئەگەر هەڵگیرسانی شەڕێكی براكوژی دیكە بەرۆكی هەرێم بگرێتەوە، جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنی خۆجێییەكان ئاماژە بەوە دەكات ئەگەر بەرپرسانی ئەو حزبە عاقڵانە بیربكەنەوە ساڵێك گفتوگۆكردن لە كاتژمرێك شەڕكردن باشترە.
باڵانبۆ محەمەد عەلی، جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو هەواڵانەی كە باس لە هەڵگیرسانی شەڕی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و پەكەكە دەكەن هەواڵی دڵخۆشكەر نین، چونكە بە گشتی گەلی كورد زیانی بەردەكەوێت و بەتایبەتیش ئەو لایەنەی كە بیر لە هەڵگیرساندنی شەڕبكاتەوە هەر خۆی زەرمەندی یەكەم دەبێت چونكە كۆتایی هەموو شەڕێكیش دواجار دانیشتن و گفتوگۆكردنە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان شەڕیان كردووە بە بژاردە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانیان، دەبێت هەر بۆخۆشیان بیر لەدەرئەنجامەكانی هەڵگیرساندنی ئەو دۆخە ناهەموارە بكەنەوە كە لە ئێستادا بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتووە، بۆیە با پارتی دیموكراتی كوردستان بەلایەنی كەم ڕێز لەو قسەیەی سەرۆكی حزبەكەیان بگرن كە دەڵێت “جارێكی دیكە نابێت خوێنی كورد بە دەستی كورد بڕێژرێت” بۆیە ساڵێك گفتوگۆكردن و بیركردنەوە زۆر لەوە باشتر كە كاتژمێرێك شەڕ بكرێت.
جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، ئەوەشی خستەڕوو، گومانی تێدا نییە كە وڵاتانی دەوروبەر هەركات زانیبێتیان گەلی كورد یەك ڕیزە ئەگەر گەورەترین كێشەو گرفتیش لەناوخۆین هەبوبێت وەلایان ناوە بۆ ئەوەی ئەو یەك ڕیزیەی كورد بەردەوامی نەبێت، بۆیە جێگای گومانە ئاخۆ سەركردەكانی ئێمە مێژوویان لەبیرچووەتەوە یاخود بۆخۆیان نایانەوێت گرنگی بەو بابەتە بدەن كە توركیا پێی خۆش نییە هەرێمی كوردستان بیەوێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت و هەمیشە هەوڵی ئەوەی داوە كە كێشە لەنێوان حزبە كوردییەكاندا دروست بكات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
21كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









