ئەو زانیارییە گرنگانەی کە پێویستە پێش هەڵبژاردنی ئەمریکا بیزانیت

بایدن و ترەمپ
SNN
سات دوای سات لە هەڵبژاردنەکەی ئەمریکا نزیک دەبینەوە کە وا بریارە سێشەممە 3ی تشرینی دووەم بەڕێوە بچێت لە نێوان دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان و جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان، لێرەدا چەند زانیارییەکت بۆ روون دەکەینەوە کە رەنگە یەکەمجاربێت بیستبێتت.
* لە ئەمریکادا یاسایە کە دوای چوار ساڵ و لە هەموو 3ی تشرینی دووەمدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بکرێت، واتا ناخرێتە کات و مانگێکی دیکەوە.
* لە ئەمریکا ملیۆنان کەس دەنگ دەدەن هەندێک کەس لە رێگەی پۆستی بەریدەوە دەنگ دەدەن کە ئەمە هەندێک کاتی دەوێت تا جیا دەکرێتەوە.
* دەزگای چاودێری هەڵبژاردن لە ئەمریکا دەبێت بەوپەڕی وردییەوە ئەنجامی بەرایی رابگەیەنێت و نابێت هەڵەی تێدا بکات.
* هەندێک ویلایەت هەیە یەکلایی کەرەوەیە بەهۆی ئەوەی هێندە ژمارەی دەنگدەری تێدایە کە هەر کاندیدیک دەنگی زۆرینە بێنیت رەنگە هەڵبژاردنەکە بەرێتەوە وەک کالیفۆڕنیا و فلۆریدا و نیۆرک و واشنتۆن.
* هەر ویلایەتێک یاسا و کات و شێوازی جیاکردنەوەی دەنگی خۆی هەیە، کە هەموویان دواجار لە خزمەتی پرۆسەی دەنگدانەکەدان.
* لە کۆی 46 سەرۆک 9 سەرۆک نەیتوانیووە بۆ جاری دووەم دەربچێتەوە
* لە ئەمریکادا ئاساییە هەر دەزگایەکی راگەیاندن کارمەندی خۆی بنێرێتە بنکەکانی جیاکردنەوەی دەنگ تا لە ڕێگەیەوە زانیاری بۆ کەناڵەکەی بگوازێتەوە.
* راگەیاندن لە ئەمریکادا دەتوانێت ناوی کاندیدێکی سەرکوتووە لە ولایەتێکدا ئاشکرا بکات کە هێندەی دەنگ هێناوە رکابەرەکەی ناتوانێت پێی بگاتەوە.
*لە 6ی کانوونی دووەمدا سەرۆکی براوە بە شێوەی فەرمی دەناسێنرێت و لە 20ی هەمان مانگدا سوێندی یاسای دەخوات.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









